وەزارەتی خوێندنی باڵا: ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی وه‌رگرتن له زانكۆكان تا (70%) بۆ ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌م ده‌بێت
د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: له پێناو تێكه‌ڵبون و سود وه‌رگرتن له سیستمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی خوێندن و، زوتر ده‌ستكردن به‌ده‌وام، به‌تایبه‌ت خوێندكارانی قۆناخی یه‌ك، وه‌ك پێشترئەنجومەنى وەزارەت بڕیاریدا بو، ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی وه‌رگرتن تا (70%) بۆ ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌م له پۆلی دوانزه ده‌بێ.
ئەو ڕاگەیاندنەى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتى (3/7/2018) لە میانەى سەرپەرشتیکردنى کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت هات.
خوێندكارانی قۆناخی یه‌كه‌م ئه‌مساڵ ده‌وامیان زوتر ده‌ست پێده‌كات
له‌سه‌ره‌تایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت به‌گرنگیه‌وه باسی له گۆڕانكاری له سیستمی وه‌رگرتن كرد و وتی: بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019) هه‌مو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خوێندكاران له زوترین كاتدا ده‌ست به‌خوێندن بكه‌ن، به‌تایبه‌ت خوێندكارانی قۆناخی یه‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ش ڕایگه‌یاند: له ئێستادا هه‌مو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌یه تا سه‌ره‌تایی مانگی سیپته‌مبه‌ر ناوی خوێندكاران له ڕێگه‌ی (زانكۆلاین) بڵاوبكرێته‌وه، وتیشی ده‌ستپێكردنی ده‌وامی خوێندكاران له كاتی خوێدا كارئاسنیمان بۆ ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند سیستمێكی نێوده‌وڵه‌تی له زانكۆكان، به‌و هۆیه‌شه‌وه زانكۆكان ده‌توانن زوتر ئه‌كریده‌یتشن وه‌ربگرن، د.یوسف ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: هه‌وڵی ته‌واو ده‌ده‌ین هاوشێوه‌ی وڵاتانی دونیا ساڵی داهاتو ته‌نها ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌م وه‌ربگرین، ئه‌وه‌ش بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری ده‌وامی خوێندكارانه له زانكۆكان.