ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

زانیاری لەسەر کاتی  كاراكردنی سیستەمی زانكۆلاین 


زانیاری لەسەر کاتی  كاراكردنی سیستەمی زانكۆلاین 


د.چۆمان عومەر بەڕێوبەری تۆماری گشتی زانكۆی سلێمانی ڕاگەیاند:وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێیانڕاگەیاندوین، لەدوای ١ی٨ی٢٠١٨ سیستمی زانكۆلاین بۆخوێندكارانی دوانزەی ئامادەی كارا دەكرێت.
ئاشكراشیكرد، بۆئەمساڵ گۆڕانكاری لەسیستمی ڕاستەوخۆی وەرگرتنی خوێندكاراندا كراوە، گۆڕانكاریەكەش ئەوەیە كەتاقیكردنەوەی پێش وەخت بۆ وەرگرتن لەزانكۆو پەیمانگاكان نەماوە.
رونیشیكردەوە، ئەو (٣٠)نمرەیەی ساڵی پار بۆ تاقیكردنەوە دانرابوو، بۆئەمساڵ بۆ وانەی پێشبڕكێ(پسپۆڕی)هەژمار دەكرێت و(٧٠)نمرەش لەسەر دەرئەنجامی تاقیكردنەوەكانی دوانزەی ئامادەیی خوێندكاران دەبێت.
بەڕێوبەری تۆماری گشتی زانكۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەمساڵی خوێندن تەنها بەشەكانی(وەرزش وهونەرو راگەیاندن)تاقیكردنەوەی هەڵسەنگاندنیان دەبێت.

ی.س

ب?اوکردن?و?