لەسەر پێدانی سێ نمرە بەخوێندکارانی دوو ساڵەی پۆلی دوازدەی ئامادەیی وەزارەتی پەروەردە ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی پەروەردە
سەبارەت بە سێ نمرەکەی قوتابیان
سەبارەت بە سێ نمرەکەی قوتابیان
قوتابیانی خۆشەویست
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خۆی بە سەرفراز دەزانێت لە خزمەتکردنی قوتابیانی کوردستان و بڕیار و ڕاسپاردەکانی ئەم دوو ساڵەی ڕابردووش، نیشانەی خەمخۆری ئێمەیە بۆ ئەم توێژە خۆشەویستە کە بە دڵنیاییەوە پێویستە لەمە باشتر و زیاتر خزمەت بکرێن. بڕیارەکانی (چاککردنی تێکڕا ـ تحسین معدل) و (ساڵی نەکەوتن) و (بەشداریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزە بە هۆی بەرگریکردن لە نیشتمان و شەڕی تیرۆریستان) و (بەشداربوونی ئەو قوتابییە دەرەکیانەی کە لە چوار وانە کەوتبوون) و (ئارەزوومەندکردنی هەر قوتابخانەیەک بۆ منداڵە شەهیدە سەربەرزەکانی کوردستان)، هەمووی لە بەرژەوەندی قوتابیان و گەلەکەماندا بوونە و ئێمە دڵخۆشین بەو خزمەتکردنە.
سەبارەت بە پێدانی سێ نمرە بەو قوتابیانەی پۆلی دوانزەیەم کە ساڵەکەیان بە نەکەوتن بۆ هەژمار کراوە و لە بنەڕەتدا وەزارەتی (خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی) بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دەیدات، پێمان باشە ئەگەر قوتابیانی ساڵی دووەم (۲۱) نمرە وەربگرن، لە هەمان کاتدا با قوتابیانی ساڵی یەکەم بە کەمێک جیاوازییەوە زیاتر وەربگرن؛ بۆیە ئێمە ئەرکی سەرشانی خۆمان پێش کۆتاییهاتنی ماوەی کرانەوەی (زانکۆلاین) جێبەجێ دەکەین و ناوی قوتابیانی ساڵی یەکەم و دووەم بە هەردوو خوولەکانیانەوە و ناوی ئەو قوتابیانەی بە دوو ساڵ زیاتر دەرچوونە، پێشکەش بە وەزارەتی (خوێندنی باڵا) دەکەین، هەرچەندە پێشتریش و لە ڕێکەوتی (۲٠۱٥/۹/۳٠) بە گشتی (بێ جیاکردنەوە) ناوەکانمان ڕادەستی ئەو وەزارەتە کردووە، بەڵام هەر لەسەرەتاوە ئەم بابەتە لە لایەن ئەوانەوە دوودڵی پێوە دیار بوو.

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنوەزارەتی پەروەردە