چۆنیەتی خۆپاراستن لە تیشکی مۆبایل
ئایا تاقیتکردۆتەوە بە بەردەوامی بۆ ماوەی کاتژمێرێک بە بەردەوامی سەیری گڵۆپێ بکەیت ؟ چی ڕوو دەدات ؟ ئایا دەزانیت چاوت بە درێژایی ئەو کاتە تیشکی دەرپەڕیوو لە مۆبایلەکەت یان شاشەی کۆمپیتەرەکەت هەڵدەمژێ ، ئایا ئەمە چەند زەرەری هەیە ؟ پرسیارێکە بەردەوام دەکرێت ، وەڵامی ئەم پرسیارە (بەڵێ) یە و زەرەری هەیە.
لێرەدا چەندا ئامۆژگارییەکتان پێ دەڵێین تاوەکو چاوەکانتان بپارێزن لە تیشکی زەرەرمەندی شاشەکە !
1- تادەتوانیت چاو بتروکێنە : چاو تروکاندن زۆر بەسودە بە تایبەتی کە بە بەردەوامی بۆ چەند کاتژمێرێک لەسەر مۆبایل کار دەکەیت ، کەمی چاو تروکاندن ڕەنگە ببێتە هۆی ووشک بونەوە و ڕەق بونی چاو .
2- هەر دوو کاتژمێرێک پشوو وەرگرە : بەلایەنی کەمەوە دەبێت هەر دوو کاتژمێرێک پشوو بە چاوەکانت بدەیت و دەبێت ماوەی پشووەکە لە چارەکێك کەمتر نەبێت و لەو ماوەیەدا هەوڵبدە شلەمەنی زۆر بخۆیتەوە و بڕوانیتە سروشت و تا دەتوانیت دوور بکەویتەوە لە شاشە تاوەک و تەندروستی چاوەکانت بپارێزیت .
3- شلەمەنی و ئاو زۆر بخۆرەوە : شلەمەنی بە تایبەتی ئاو زۆر بەسودە بۆ پاراستنی چاوەکانت لەو تیشکە زەرەرمەندەی لەکاتی بەکارهێنانی شاشەوە دەردەپەڕێت .
4- ڕوناکی شاشە و شوێنەکەی کە تێیدایت :پێویستە ڕوناکی شاشەکە زۆر نەبێت بە تایبەتی لە شەودا ، هەمیشە هەوڵ بدە ڕوناکی شاشەکە یەکسان بیت بە ڕوناکی ئەو شوێنەی کە تێیدای ، مۆبایل لە شوێنی تاریکدا بەکارمەهێنە .
* بۆ بەکارهێنەرانی ئاندرۆید
بەکارهێنەرانی سیستەمی ئاندرۆید ئەپلیکەیشنی (ScreenDimmer) دابەزێنن بۆ پاراستنی تەندروستی چاوەکانتان.
*بۆ بەکارهێنەرانی ئەپڵ
هەمان ئەپڵیکەیشن (ScreenDimmer) لە Cydia بەردەستە بۆ ئایفۆن .
ی.س
