لێکۆڵینەوە لەدەرهێنانی گورچیلەی نەخۆشێک دانیشتوی زەڕایەن بەردەوامە
لیژنه‌ی ته‌ندروستی‌و ژینگه له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ده‌كات‌و له‌هۆكاری ده‌رهێنانی گورچیله‌ی نه‌خۆشێك ده‌كۆڵێته‌وه، كه له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ریدا به‌هه‌ڵه گورچیله‌یه‌كیان ده‌رهێناوه.
رۆژی 22-11-2015، لیژنه‌ی ته‌ندروستی‌و ژینگه‌ی ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی سۆمای تایبه‌تی كرد، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ گرفتی ته‌ندروستی ئه‌و ژنه‌ی، كه له‌ئه‌نجامی نه‌شته‌رگه‌ریی منداڵبوندا لویه‌كیان له‌ناو سكی ده‌رهێناوه‌و پاش چه‌ند ڕۆژێك ده‌ركه‌وتوه، كه ئه‌و لوه گورچیله‌ی نه‌خۆشه‌كه بوه.
لیژنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن به‌دواداچونیان بۆ هۆكاری دروستبونی كێشه‌كه‌و سكاڵای كه‌سوكاری نه‌خۆشه‌كه كرد‌و به‌وته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی‌و ژینگه، ئێستا دۆسیه بۆ ئه‌و كێشه‌یه كراوه‌ته‌وه‌و له‌دادگایه.
لیژنه‌ی ته‌ندروستی‌و ژینگه‌ی ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌شیان به‌وه‌كرد، به‌ده‌م كێشه‌كه‌وه ده‌بن، تا ئه‌و كاته‌ی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت‌و یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
ی.س
