ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران

لەڕاگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند "ئاماژە بە کۆبونەوەی سەرجەم بەڕێوبەرەگشتیەکان لەگەڵ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەمەبەستی جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە دابەش کردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری شارەوانی بەمەبەستی ئامادەکردنی ئەو زانیاریانەی لە فۆڕمی هەڵسەنگاندنی دۆخی شارەوانی بۆ دابین کردن و دەستنیشانکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شایستەی هەمیشەیی ، بە فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 242 لە 27\3\2024 " لەبەشێکی تری ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە "تکایە ئەو زانیاریانەی لە فۆڕمی هاوپێچدا پڕ بکرێتەوە لەگەڵ ناردنی نەخشەی ئەو زەویانەی کە ئاماژەی پێکراوە لە فۆڕمەکەدا هەروەها ئەو زەویانەی کەلە دەرەوەی ماستەر پلانی سنوری شارەوانیدایە ئاماژەی پێبکرێت و بە جیا دەرخستەیەکی بۆ ئامادەبکرێت وە بەنوسراوێك داوای بڕی تێچووی فراوانکردن و جیاکردنەوەکە بکرێت تکایە دوا وادە بۆ ئەم زانیاریانە ڕۆژی دوشەمە 13\5\2024 بگات بەدەستی بەڕێوبەرایەتیمان بەشی زوی و زار بە پێچەوانەوە خۆتان بەر پرسیار ئەبن، لەئێستادا تەنها ناوی فەرمانبەرانی هەمیشەی بنێرن". ی.س

ب?اوکردن?و?