ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

ڕیزبەندی دە خوێندکاری یەکەمی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی سنوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور

ڕیزبەندی دە خوێندکاری یەکەمی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی سنوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور دەقی پەیامی پیرۆزبایی بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور بەبۆنەی سەرکەوتنی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی جوانترین پیرۆزبایی لە دەرچووەکان و بەتایبەت دە یەکەمەکەی شارەزوور دەکەم و هیوای سەرکەوتن بۆ ماوەکانی خولی دووەم دەخوازم , لە سنوری شارەزوور لە کۆی (١٢٤٣ ) خۆشبەختانە (٧٢١) خۆێندکاری بەسەرکەوتووی خولی یەکەم دەرچوون و (٥٢٢) خۆێندکار ماونەتەوە بۆ خولی دووەم کە ئەمەش ئەنجامێکی دڵخۆشکەرە و هەموو هەوڵێکی خۆمان دەخەینە گەڕ تا بتوانین بەهاوکاری مامۆستایان و ئیدارەی قوتابخانەکان کەشێکی ئارام بۆ خۆێندکارە ئازیزەکان فەراهەم بکەین و خولی دووەمیش بەسەرکەوتوویی تێپەڕێنین ، لە کۆتاییدا سوپاسی یەک بەیەک هاوڕێیانم لەیەکەی سەرپەرشتیاری و سەرپەرشتیاری یەکەم و لیژنەی تاقیکردنەوە و مامۆستایان و ئیدارەی قوتابخانەکان دەکەم کە دەستبارێکی باش بوون بۆ سەرکەوتوویی پرۆسەکە. بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور ١٨-٥-٢٠٢٤ ی.س

ب?اوکردن?و?