ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

سبەینێ تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی دەستپێدەکات

بڕیارە سبەینێ یەکشەممه ڕێکەوتی 2024/6/23 تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی خولی یەکەم لەهەرێمی کوردستان دەستپێبکات. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە ئەمساڵ ( 121908) خوێندکار بەشداری لەتاقیکردنەوە گشتییەکان دەکەن. لەسنوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور ( 1208) خوێندکار، کە بریتین لە ( 853) خوێندکاری پۆلی زانستی و (355) خوێندکاری وێژەیی بەشداری لەتاقیکردنەوە گشتییەکان دەکەن. ی.س

ب?اوکردن?و?