ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

لەمەودوا چاپى نوێى کارتى نیشتیمانى ڕەنگاو ڕەنگ دەبێت

ئەمڕۆ دووشەممە 2024/7/1 عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق، کارگەی دروستکردنی چاپی ڕەنگاوڕەنگی کارتی نیشتیمانی کردەوە. لەمەودوا کارتە نیشتیمانی بەڕەنگاوڕەنگ و تایبەتمەندى پێشکەوتوو وەردەگرن. تائێستا 39 ملیۆن عێراقى کارتی نیشتیمانیان دەرهێناوە. وەزیرى ناوخۆى عێراق، ئاماژەی بەوەکرد کە کارتی نیشتیمانی دەبێتە تاکە بەڵگەنامەی فەرمی. کارگەی نوێی چاپی کارتی نیشتیمانی کۆمپانیایەکى ئەڵمانى سەرپەرشتى دروستکردنیکردووە. ی.س

ب?اوکردن?و?