ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

پەروەردەی شارەزوور ڕێزلێنانی پێشکەش بەو مامۆستا و فەرمانبەرانە کرد ئەمساڵ خانەشین بوون

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور بڵاویکردەوە ئەمڕۆ دووشەممە 2024/7/8 بەڕێوەبەری پەروەردە ( نەبیل حەمەساڵح عەزیز ) رێزلێنانی بەخشیە ئەو بەڕێزانەی کە خانەنشین بوون و کۆتایی بەراژەکانیان هات لە سنوری بەڕێوەبەرێتیمان ، لەوتەیەکدا بەئامادەبوونی( سەباح جەعفەر حەبیب ) سەرپەرشتیاری یەکەم ، خزمەتی هەریەکەیانی بەرزنرخاند و رایگەیاند کەسەرجەم کارە ئیداریەکانیان جێبەجێکراوە و ئامادەکراوە و هیچ ئەرک و ماندونێکمان نەخستوەتە سەرشانیان و هیوای لەش ساغی و تەمەن درێژی بۆ خواستن ، کە هەریەکەیان بە ئەندازەی تەمەنیان خزمەتی قەزای شارەزوور و قوتابخانەکانیان کردوە، لەوانە ( م.جەمال ) کە ساڵانێکی زۆرە لە نەسر و قەرەگۆل وەک بەڕێوەبەر جوانترین و پاکترین ئیدارەی بەڕێوەبردوە یان ( م.پەروین هاشم ) کە زۆرینەی دەرچووی هەڵەبجەی تازە و زەرایەن خۆێندکاری بوون یان هەریەک لەو خزمەتگوازانەی کە بەداخەوە بەهۆی تەمەنەوە بەجێمان دێڵن هەموومان قەرزاریانین و ئەزمونیان لەیاد ناکەین ، دواتر بەڕێزەوە رێز و سوپاسیان ئاراستەکرا و مامەڵەکیان پێدراو و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی کران . ی.س

ب?اوکردن?و?