ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

دەستکرا بە پڕۆژەی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگای سەرەكی زەڕایەن- سەیدسادق تا پردی تەپێ كەرەم

بەڕێوەبەرابەتی ناحیەی زەڕایەن بڵاویکردەوە لە دوای هەوڵ و بەدواداچونەكانی (ئاوارە حەمەشەریف)بەڕێوەبەری ناحیە، ‎بە گوژمەی زیاتر لە (٩٨،۰۰۰،۰۰۰)ملیون دینار دەستكرا بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی ڕێگای سەرەكی زەڕایەن/شارەزوور/سەیدسادق تا پردی تەپێ كەرەم. كە ئەم ڕێگایە سەرەڕایی ئەوەی یەكێكە لە ڕێگا ستراتیجیەكان و پارێزگای هەڵەبجە و قەزای سەیدسادق و قەزای پێنچوین بە ئیدارەی گەرمیانەوە دەبەستێتەوە ڕێگای بەشێكی زۆری دانیشتوان و جوتیارانی دەشتی شارەزوورە. ئەمڕۆ بەڕێوەبەری ناحیە بە مەبەستی هاوکاری کردن و لەنزیکەوە ئاگاداربوونی لە چۆنیەتی بەڕێوەچونی کارەکانیان سەردانی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانی کرد و دەست خۆشی بێ پایانی لە کارمەندانی بنكەی هاتوچۆی شارەزوور و زەڕایەن و ئەندازیار و سەرپەرشتیار و کرێکارانی تیمەکە کرد کە زۆر بە دڵسۆزانە و ماندوونەناسانە کارەکانیان ئەنجامدەدەن وە زۆر سوپاسی بەڕێز(دانا عبدالكریم )وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و بەڕێز(محەمەد جەلیل)بەڕێوەبەری گشتی ئاوەدانكردن و ڕێگاوبانی سڵێمانی و بەڕێز (جەلال ئەحمەد)بەڕێوەبەری چاككردن و پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانی كرد كە زۆر زۆر هاوكاربوون لە دابین كردن گوژمە و جێبەجێكردنی پڕۆژەكەدا. ی،س

ب?اوکردن?و?