ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسەپۆرتی عێراق؛ سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی جێبەجێدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسەپۆرتی سەر بەوەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند لەڕۆژی چوارشەممە داهاتووەوە سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لەبری پارەدانی کاش لەمامەڵەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی باری شارستانی جێبەجێدەکرێت. پێشتر هەمان بەڕێوەبەرایەتی لە مامەڵەی دەرهێنانی پاسەپۆرت سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی جێبەجێکرد. بۆ پێدانی پارە بەسیستەمی ئەلیکترۆنی دەبێت هاوڵاتیان کارتی بانکی تایبەت بەخۆیان هەبێت. ی.س

ڕێگای تەنیشت یاریگای کوردستان قیرتاو دەکرێت

شارەوانی زەڕایەن بڵاویکردەوە دوای پەیوەندی عومەر حاجی ئەحمەد، لێپرسراوی مەڵبەندی ٩ی شارەزووری یەکێتی نیشتیمانی بە د.ماکوان جەمیل، بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی سلێمانی ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجکردنی بڕی 50 پەنجا ملیۆن دینار بۆ قیرتاوکردنی ڕێگای تەنیشت یاریگای کوردستان لەزەڕایەن. ی.س

لەڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای زەڕایەن _ دەربەندیخان دوو کەسی دانیشتوی زەڕایەن گیانیان لەدەستدا  

کاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی (2024/4/26) لەسەر ڕێگای نێوان ( دەربەندیخان - زەڕایەن ) ڕووداوێکی هاتوچۆی سەخت ڕووی داوە و پاش گەیاندنیان بە هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕٶوف بەگ دەرکەوت دوو هاوڵاتی کەهاوسەری یەکترن گیانیان لەدەست داوە و دوو هاوڵاتی تریش بەسەختی برینداربوون . یەکێک لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کران .

لەڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای زەڕایەن _ دەربەندیخان 2 کەس گیانیان لەدەست دا و 2 کەسی تریش بەسەختی بریندابوون

کاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی (2024/4/26) لەسەر ڕێگای نێوان ( دەربەندیخان - زەڕایەن ) ڕووداوێکی هاتوچۆی سەخت ڕووی داوە و پاش گەیاندنیان بە هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕٶوف بەگ دەرکەوت دوو هاوڵاتی کەهاوسەری یەکترن گیانیان لەدەست داوە و دوو هاوڵاتی تریش بەسەختی برینداربوون . یەکێک لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کران . ی.س

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی؛ تۆمارکردنی کەم ئەندامی نوێ دەستپێدەکات

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند تۆمارکردنی ناوی نوێی کەم ئەندامان دەستپێدەکات. بڕیارە ناوی ئەو کەمئەندامە نوێیانەی کە لە قۆناغی یەکەم زیاتر لە 13 هەزار کەس پشکنینیان بۆکراوە بە مەبەستی دابینکردنی مینحەی کەمئەندامی نووسراو ئاراستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی ئیتیحادی دەکرێت، بەمەبەستی داواکردنی تەرخانی دارایی . ی.س

وەزارەتی کارەبا؛ پڕۆسەی چاکسازی لەیەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بەرەو تەواوبوون دەچێت

وەزارەتی لەڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند " ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سەرکەوتوویی بەرەو تەواوبوون دەچێت و بڕیارە ڕۆژی هەینی پرۆسەکە تەواو بێت و بارودۆخەکە ئاسایی بێتەوە". ئاماژەبەوەش دەکات "پرۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ساڵانە دەکرێت و وەزارەتی کارەبا پێی باش بوو لەم وەرزەدا پێش هاتنی وەرزی گەرما بکرێت". ی.س