ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز
وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا دەستبەسەر ٣١ جۆر خواردنەوەی وزەبەخشدا بگیرێت، کە زیانیان بۆ هاووڵاتیان هەیە
وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە بازاڕەکانی هەرێم ۳۱ جۆر خواردنەوەی وزەبەخش كە بەبێ بوونی نوسراوی ڕێگەپێدانی وەزارەت لە بازاڕن و ئەمەش بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بەکارهێنان ئەژماردەکرێت كۆدەكرێنەوە و لەناودەبردرێن.
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی ڕێنماییەکان، لە دروستکردن یاخوود هاوردەکردنی خواردنەوە وەزەبەخشەکان، پێویستە کارگەکان و کۆمپانیاکان لە ڕێگای وەزارەتی تەندروستی ڕێگەپێدان وەرگرن، بەڵام لە دوای بەدواداچوونی تیمە چاودێریيەکانی وەزارەتی تەندروستی دەرچوو زیاتر لە ٣١ جۆر خواردنەوەی ووزە بەخش هەیە و هیچ ڕێگاپێدانێکیان نییە، ئەوەش بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بە کارهێنان ئەژماردەکرێت، بۆیە وەزارەتی تەندروستی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادارکردۆتەوە کە دەبێ لە بازاڕەکان دەستیانبەسەردابگرن و لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکات و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچی کاران بگرێتربەر.
ی.س
پێدانی ڤاکسینی دژە سورێژە کۆتایی هات
لەڕاگەیاندراوێکدا نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ ڕایگەیاند
پاش (10) ڕۆژ بەردەوامی لەهەڵمەتی پێدانی ( ڤاکسینی دژە سورێژە ) بۆ سەرجەم قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی و باخچەکان لەڕێی تیمەکانی کوتانی هەردوو مەڵبەندی تەندروستی ( زمناکۆ و شەهید دکتۆر چیا ) لەسنوری قەزای شارەزوور و ناحیەی زەڕایەن ، پرۆسەکە بەسەرکەوتووی کۆتایی هات .
ی.س
پەیامی مەڵبەندی تەندروستی شەهید د. چیا بەبۆنەی کۆتایی هاتنی هەڵمەتی پێدانی ڤاكسینی دژە سورێژە
دەقی پەیامەکە:
بەناوی خودای گەورە
دوای (دە ڕۆژ) لە کارکردن و بەردەوامی لە پێدانی (ڤاكسینی سورێژە )بە سەرجەم (خوێندکارانی قۆناغی بنەڕەتی و باخچەی ساوایان )سوپاس بۆ خوای گەورە پرۆسەکە بەسەرکەوتوویی كۆتایی هات
بە پێویستی ئەزانین سوپاسی بێ پایانی خۆمان ئاراستەی تیمە بەڕێزەکانمان بکەین کە بەراستی دڵسۆزانە هەڵسان بە ئەنجامدانی کارەکانیان و سوپاسی سەرجەم بەڕێوەبەرە بەڕێزەکان و مامۆستایانی قوتابخانە و باخچەکان بکەین کە زۆر باش هاوکارمان بوون ، وە سوپاسی دایک و باوکانی خوێندکاران ئەکەین کە ھاوکاری باشی مامۆستایان و تیمەکانمان بوون بۆ زیاتر خەمخۆری تەندروستی مناڵەکانیان.
دەستی هەموو لایەک خۆش بێت و ماندوو نەبن
بەهیوای سەلامەتی تەندروستی باش بۆ هەموو لایەک
مەڵبەندی تەندروستی شەھید دکتۆر چیا / زەرایەن
١ — ٥ — ٢٠٢٤