
ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی شارەزوور؛ کاری زۆر باش دەکرێت بۆ تێپەڕاندنی گرفتی کەم ئاوی
ڕەمەزان عارف، لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی شارەزوور ڕایگەیاند"
لەدوای بەدواداچونێکی زۆر پشتیوان بەخودا وپاشان هەوڵ
وماندوبونی هەموولایەک کاڕێکی باش دەکرێت بۆتێپەڕاندنی گرفتی کەم ئاوی لەقەزای شارەزووروهەردووناحییەی زەڕایەن و عەربەت کەخۆی لەپڕۆژەی کورت خایەن و دڕێژخایەن دەبینێتەوە "لەداهاتیەکی نزیکدابەیانی دەکەین
ی.س
سبەی سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ ناو تۆمارکردن بۆ حەج کارا دەکرێت
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لەمەودوا هاووڵاتییان دەتوانن بە شێوەی ئەلیکترۆنی ناوی خۆیان بۆ فەریزەی حەج تۆمار بکەن و سبەینێ ئەو پرۆسەیە کارا دەکرێت.
کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ڕاگهیاند، "بە مەبەستی خستنەڕووی شێوازی نوێی ناونووسینی حاجییان، کە بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنییە، سبەینێ کاتژمێر 11ـی بەیانی، زانیاری لەبارەیەوە دەخرێتەڕوو و سیستەمەکە چالاک دەکرێت.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد، لەمەودوا هاووڵاتی پێویست ناکات بۆ ناونووسین بۆ حەج، سەردانی هیچ نووسنگەیەکی حەج و عومرە بکات، سیستەمی فۆرم نامێنێت، بەڵکوو هەمووی دەبێتە دیجیتاڵی.
ی.س
ژمارەی لایەنە کوردییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق
ئێوارەی ئەمڕۆ 2025/8/9 ، لەشاری بەغدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشکی بۆ لایەنە بەشدارەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق ئەنجامدا
ژمارەی لایەنە کوردییەکان بەمشێوەیە:
پارتی - 275
یەکێتی - 222
نەوەی نوێ - 288
هەڵوێست - 225
بەرەی گەل - 261
یەکگرتوو - 278
کۆمەڵی دادگەری - 285
سۆسیالست - 216
ی.س
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا؛ لە شەش مانگی ڕابردوودا زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی شێرپەنجە تۆمار کراون
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند: ئامارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە ڕوویان لە زیادبوونە و لە سلێمانی لە شەش مانگی ڕابردوودا زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی شێرپەنجە تۆمار کراون.
ئەمڕۆ سێشەممە 5-8-2025 د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی ڕایگەیاند، هەموو تووشبووەکانی شێرپەنجە هی سلێمانی نین، واتا ئەوەی هەیە لە سلێمانی تۆمار کراون، بەڵام مەرج نییە دانیشتووی سلێمانی بن، چونکە بەشێکیان دانیشتووانی خوارووی عێراق.