دابەشکردنی مووچەی مانگی 5 دەستپێدەکات
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار ده‌ستپێده‌كات و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش كه موچه وه‌رده‌گرێت، وه‌زارتی پێشمه‌رگه‌یه.
ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌حمان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند: رۆژی پێنج شه‌ممه كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان دێت و راسته‌وخۆش دوای ئه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئایار ده‌كرێت و رۆژی یه‌كشه‌ممه موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه دابه‌شده‌كرێت .
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: دواتر ڕۆژانه خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی تری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.