ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

مژدەیەك بۆ خوازیارانی ماستەرو دكتۆرا لەشارەزوور 



مژدەیەك بۆ خوازیارانی ماستەرو دكتۆرا لەشارەزوور 

لەدرێژەی هەوڵ‌و كارەكانمان لەفاكەڵتی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكان بۆ بەرەو پێشبردنی بواری زانستی‌و ئەكادیمی قەزای سەیدصادق‌و ناوچەكانی دەوروبەری لەچەند رۆژی داهاتوودا فاكەڵتییەكەمان خزمەتێكی گەورە پێشكەشی فێرخوازانی خوێندنی باڵای قەزای سەیدصادق‌و پارێزگای سلێمانی‌و پارێزگای هەڵەبجە‌و فەزای پێنجوێن‌و شارەزوور‌و دەكات بەكردنەوەی كۆرسی بڕوانامەی لێهاتوویی زمانی ئینگلیزی بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵا ( ماستەر‌و دكتۆرا)، هەروەها هەر فێرخوازێكی تر كە ئارەزووی بەشداریكردنی هەبێت، ئەم ئۆفەرە سەنتەری زمانی زانكۆی سلێمانی لەسەر داوای راگرایەتی فاكەڵتییەكەمان بۆ فێرخوازانی دەڕەخسێنێت‌و لەهەموو وەزارەت‌و دامو دەزگاكان مافی بەشداربوون هەیە‌و لەچەند رۆژی داهاتوودا بەڵگەنامە‌و وردەكاریی بۆ هەموو لایەك بڵاو ئەكەینەوە، گرنگی كردنەوەی ئەم كۆرسە لەوەدایە كە بڕوانامەكةى بۆ بەشداریكردنی فێرخواز‌و خوازیارانی دكتۆرا لەئێستادا كە بڕیارە ( 2015/8/2) پێشكەشكردنی داواكاری رابگەیەنرێت كاری پێدەكرێت‌و بڕیارە بۆ ماستەریش ئیشی پێبكرێت وەك بەڵگەنامە‌و یەكێك لە داواكاریی‌و مەرجە سەرەكییەكانی پێشكەشكردن و چاوەڕێی هاتنەوەی فةرمانى رەزامەندییە بۆ ماستەر‌يش لەئێستادا لەوەزارەتی خوێندنی باڵاوە‌و ئێستا بۆ دكتۆرا كاری پێدەكرێت. هەروەك ئەم پرۆژە تازەیەی فاكەڵتییەكەمان سەیدصادق دەكاتە ناوەندێكی بەهێزی بەخشینی ئەو بڕوانامەیە بۆ خوازیارانی خوێندنی باڵاو رۆڵێكی گرنگی دەبێت لەبەرەو پێشبردنی دۆخی كۆمەڵایەتی‌و فەرهەنگی‌و زانستی قەزاكە بەرووی بەشداربوواندا كە لەزۆربەی ناوچەكانەوە بەشداری تێدا دەكەن.

د.سەلام عەبدولكەریم

ب?اوکردن?و?