سوودەکانی قەڕنابیت
قەرنابیت ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات
قەرنابیت بەیەکێک لەو سەوزانە دادەنرێت کە بە چەندین بەھای خۆراکی دەوڵەمەندە و چەندین ڤیتامینیش لەخۆ دەگرێت بەوەش چەندین سود بە تەندروستی مرۆڤ دەبەخشێت. بەھۆی بوونی چەندین پێکھاتەی دژە ئۆکسان و ڤیتامینیشەوە, قەرنابیت بە چارەسەرێک بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی سییەکان و کۆڵۆن و جگەر و گورچیلە و ڕیخۆڵە دادەنرێت.ھەروەک بەھۆی بوونی ڤیتامین C و کبریت و ترشە ئەمینییەکان تێیدا کار دەکات لەسەر پاککردنەوەی خوێن و لابردنی چەوری لەش. ھەروەھا ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵی خۆراکی لەخۆ دەگرێت و بەھۆی بوونی چەندین ماددەی دیکەشەوە, پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات و ڕێژەی کۆلسترۆڵی خراپ دادەبەزێنێت و پەستانی خوێنیش ڕێکدەخات. بەھۆی بوونی پۆتاسیۆمیشەوە ڕۆشتنی خوێن و ئۆکسجین بۆ لەش باشتر دەکات.پسپۆڕان ڕاشیانگەیاندووە کە قەرنابیت سودی بۆ تەندروستی چاو و ئەندامی بەرگری و تەندروستی ئێسکیش ھەیە.