مەراسیمی ڕێزلێنان لەتیپی فوتساڵی كچانی شههیدان بەڕێوەچوو
ئەمرۆ ١-١٢-٢٠١٥ مەراسیمێكی ڕێزلێنان بۆ( تیپی فوتساڵی كچانی یانەی شەهیدان) لەبەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور بەڕێوەچوو مەراسیمەكە بەئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لەبەرپرسانی حوكمی و حزبی و رێكخراوەكان و وەرشكاران و مامۆستایان و چین و توێژە جیاوازەكانی قەزای شارەزوور بەڕێوەچوو،تیپی فوتسالی کچانی یانەی شەهیدان ئەمساڵ توانی ئاستێکی بەرز ئەنجام بدات لەخولی پلەیەکی کوردستان و سەرکەوت بۆ خولی نایابی یانەکانی کوردستان.
ی.س


