ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

چۆنیەتی خۆپاراستن لە ئەنفلۆنزای وەرزی 


چۆنیەتی خۆپاراستن لە ئەنفلۆنزای وەرزی 

لە وەرزی زستان و پایزدا بەشێوەیەكی بەرچاو توشبوون بە پەتا و ئەنفلۆنزا زۆر زیاد دەكات و ئەمە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكە دیكە دەگوێزرێتەوە بۆ ئەوەی لەم وەرزەدا لە توشبوون بەم نەخۆشیە پارێزراوبن ئەوە پێویستە ئەم خاڵانە ڕەچاو بكەن .

1-پزیشكەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە بۆ ئەوەی پارێزراوبن لە توشبوون بەم نەخۆشیە ئەوە پێویستە دوور بكەونەوە لە دەستلێدانی دەرگا و محاجەرەی هەموو شوێنێك و بۆ ئەوەی خۆت و خێزانەكەت توشی ئەم نەخۆشیە نەبن ئەوە بەردەوام دەسكی دەرگا و ئەو شوێنانە خاوێن بكەرەوە كە زۆر دەستی بەردەكەوێت ڕۆژانە .

2-شۆردنی دەستەكان زۆر پێویستە و بۆ هەرجارێك دەست شتن پێویستە ماوەی 30 چركە سابون بە دەستەكانتەوە بهێڵیتەوە و نێوانی پەنجەكانت باش خاوێن بكەیتەوە و ژێر نینۆكەكانت بە خاوێنی ڕابگریت .

3-هەموو ڕۆژێك دەرگای ژوورەكەت بكەرەوە بۆ ئەوەی هەواگۆڕكێی تەواو ڕوبدات و هیچ كات پلەی گەرمای ژوور لە 19 بۆ 20 پلە با زیاتر نەبێت بۆ ئەوەی لە توشبوون بە نەخۆشی ئەنفلۆنزا دووربن .

ی.س

ب?اوکردن?و?