ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

گەنجانى زەڕایەن هەڵمەتێکى پاککردنەوە ئەنجامدەدەن


گەنجانى #زەڕایەن هەڵمەتێکى پاککردنەوە ئەنجامدەدەن
ئێمە کۆمەڵێک گەنجی شارۆچکە ئازیزەکەمان(زەڕایەن) هەڵدەستین بە پاککردنەوەی شارۆچکە ئازیزەکەمان ، لەیەکەمین هەوڵماندا هەڵدەستین بە پاککردنەوەی (بازاڕی زەڕایەن و یاریگای کوردستان) ..
بەروار : 31-08-2016
ڕۆژ : چوار شەممە
___________
دوو ئامانجی سەرەکیمان هەیە لەم هەڵمەتەدا :
یەکەم : زۆربەی هاوڕێیانە خوێندکاری زانکۆین بۆیە دەبێت ئێمە لەخزمەتی کۆمەڵگەدا بین ، هەست بکەین کەئێمە بۆ خزمەت کردنی کۆمەڵگە دەخوێنین و سەرەتا سوودمان بۆ شارۆچکە ئازیزەکەمان هەبێت ..
دووەم : هەوڵی بەفەرهەنگ کردنی پاک و خاوێنی لەشارۆچکە ئازیزەکەماندا ..
ێرەوە سوپاسی بێ پایان بۆ "کاک محمد" ناسراوە بە" حەمەی جەمە" کەهەڵدەستێ بە دابینکردنی کۆمەڵێک پێویستی بۆمان ، دەست خۆشی لێدەکەین بۆ هاوکاری کردنمان .
انشاللە ئەم هەوڵە سەرەتا و کۆتا هەوڵ نابێ وە بەردەوام دەبین تا ببێت بە فەرهەنگ لەناوماندا .
*هەرکەسێک پێی خۆشە هاوکارمان بێ یان مەسج بنێرێ یان پەیوەندیم پێوە بکات 07501533601 چونکە پێویستە ناوی هەبێ ..
زۆررر خۆشحاڵ دەبین گەر هاوکارمان هەبێ :

ب?اوکردن?و?