چۆن پێشوازى لە دەڕۆژى یەکەمى مانگى حاجیان بکەین؟
مامۆستا محسن محمود سلیمان، وتاربێژى مزگەوتى سەلاحەدین لە زەڕایەن
بسم الله والحمدلله و الصلاة والسلام على رسول لله
بۆئەوەى پاداشتى گەورەى ئەم دەڕۆژەمان لەکیس نە چێت پێویستە هەرلە ئێستاوە
خۆمانى بۆ ئامادەبکەین چونکە وەک زانایان دەفەرمون: دەڕۆژى یەکەمى مانگى
حاجیان لە هەموڕۆژەکانى ساڵگەورەترن،بە دهڕۆژی کۆتاى مانگى ڕەمە زانیشەوە،
چونکە ڕۆژى عەرەفەى تێدایە کەڕۆژى لێ بوردنى پەروەردگارە لە حاجیان،
وەدەشەوى کۆتاى مانگى ڕمەزانیش لە هەمو شەوەکانى ساڵ گەورەترن چونکە شەوى قەدرى تێدایە،هۆکارى گەورەیى ئەم دەڕۆژەیش ئەگەڕێتەوە بۆئەوەى کە هەموجۆرەکانى بەندایەتى وەک نوێژو ڕۆژو زیکرو پاڕانەوەو قورئان خوێندن و چاکەکردن وحەج وعومرەى تیادا کۆئەبێتەوە.
پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمویەتى ((مامن ايام العمل الصالح فيها
احب الى الله من هذه الايام)) قالوايارسول الله ولا الجهاد في سبيل الله
قال((ولا الجهادفي سبيل الله الارجل خرج بنفسه وماله فلم يرجع من ذالك
بشيئ)).صحيح البخارى..
واتە: (هیچ ڕۆژێک نیە کردەوەى چاکە تیایداخێرتروخۆشەویستر بێت بەلاى پەروەردگارەوە لەکردەوەى ئەم دەرَۆژە،سەحابەکان ووتیان: تەنانەت تێکۆشانیش لە پێناوى خواى گەورە،فەرموى: بەلێ تێکۆشانیش لەپێناوى خواى گەورە مەگەر کەسێک بەخۆیو سامانەکەشیەوە بچێت و هیچیان نەگەڕێتەوە)
واتە ئەگەر هیچیان نە گەڕانەوە ئەو کاتە دەگاتە پاداشتى ئەم دەڕۆژە.
ئەوکردەوانەى کەسوننەتن لەم چەند ڕۆژەدائەنجام بدرێن:
1/ ڕۆژوگرتن لە هەمو ڕۆژەکانى نۆمینەى حاجیان وەک خێزانەکانى پێغەمبەر
صلى الله علیه وسلم فەرمویانە: (( كان رسول الله صلى الله عليه وسلم يصوم
تسع ذى الحجة)) صحيح ابي داوود.
واتە: پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم نۆڕۆژەى نۆمینەى حاجیان بەڕۆژو دەبو.
وەبەتایبەت ڕۆژوگرتنى ڕۆژى عەرەفە پێویستە گرنگى تەواى پێبدرێت چونک
پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمویەتى: (( صيام يوم عرفة احتسب على الله
ان يكفرالسنة التى قبله والسنة التى بعده)) صحيح مسلم (1162).
واتە: ((چاوەڕێم لە ڕەحمەتى خواى گەورە کە ڕۆژوگرتنى ڕۆژى عەرەفە بکاتە هۆکارى سڕینەوەى تاوانى ساڵى ڕابوردو و ساڵى داهاتو)).
2/زیندوکردنەوەى زیکرو یادى خواى گەورە لەم چەند ڕۆژەدا وەک: الله اکبر الله
اکبر، لاالە الاالله ،والله اکبرالله اکبر ولله الحمد....
ئیمامى بوخارى فەرمویەتى ئیبنوعومەر و ئەبوهورەیرە لەم دەڕۆژەدا ئەچون بۆ بازاڕ و (الله اکبر)یان بەدەنگى بەرزدەکرد وخەڵکیش (الله اکبر)یان دەکرد.
3/خوێندنەوەو خەتم کردنى قورئانى پیرۆزکە ئاشکرایە هەرحەرفێکى قورئان
دەچاکە بۆخاوەنەکەى دەنوسرێت وەلە ڕۆژى دوایشدا قورئان تکادەکات بۆئەوانەى
کە ئەهلى قورئانن.
4/ ئەنجام دانى نوێژە فەرزەکان بە جەماعەت و پاراستنى نوێژەسوننەتەکان بەگشتى وەک سوننەتەکانى ڕاتیبە وشەونوێژو چێشتەنگا،پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمویەتى: نوێژزۆر بکەن چونکە نوێژکردن ئە بێتەهۆى بەرزبونەوەى پل و پایەى مرۆڤ و سڕینەوەى تاوانەکانى.ئیمامى موسلم ریوایەتى کردوە.
5/خێرو چاکەکردن لەگەڵ هەژارانو داماواندا چونکە
پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمویەتى:( :(الصدقة تطفئ الخطيئة كمايطفئ
الماء النار) صحيح الجامع
واتە: خێرکردن تاوانى مرۆڤ دەسڕێتەوە هەروەک چۆن ئاو ئاگردەکوژێنێتەوە.
6/ قوربانى کردن لە ڕۆژەکانى جەژن و بەتایبەت لەڕۆژى یەکەمى جەژندا
پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمویەتى:( یاایهاالناس ان على کل اهل بیت فى
کل عام اضحية...)
واتە بەڕاستى ئەى خڵکینە پێویستەلە سەر هەمو خێرانێک هەمو ساڵێک قوربانى بکات.
ب/ گەورەى ڕۆژى عەرەفە .
7/ پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم لەبارەى عەرەفەوە فەرمویەتى : هیچ ڕۆژێک
نیە خواى گەورە بەئەندازەى ڕۆژى عەرەفە لەبەندەکانى خۆى ببورێت.
ئەوڕۆژەیە کەخواى گەورە ئاینى ئیسلامى تێدا تەواو کرد و نیعمەتى ئیمانى
بەسەرئومەتى ئیسلادا ڕژاند وەک خواى گەورە فەرمویەتى (( الیوم اکملت لکم
دینکم واتممت علیکم نعمتى ورضيت لکم الاسلا دینا)) (المائدە 2)
8/ لەمڕۆژەدا گەورەترین ڕوکنى حەج جێبەجێ دەکرێت کەبریتیە لەوەستان لە سنورى عەرەفات بۆ نزاو پاڕانەوە،ئەوکەسەى فریاى وەستان نەکەوت حەجەکەى لەکیس دەڕوات وەک پێغەمبەرصلى الله علیه وسلم فەرمویەتى (الحج عرفە)
9/ گەورەترین پاڕانەوە لە ڕۆژى عەرەفە.
پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمویەتى : چاک ترین پاڕانەوە پاڕانەوەى
ڕۆژى عەرەفەیە، وەباشترین نزایەک کەمنو پێغەمبەرانى پێش من ووتبێتیان
ئەمەیە: لااله الاالله وحده لاشریک له،له الملک،وله الحمد، وهو على کل شیئ
قدیر)) سلسلة الاحاديث الصحيحة (1503).
10/ ئەوکەسەى ویستى قوربانى بکات حەرامە نینۆکى بقرتێنێت یان موو لە خۆى بکاتەوە لە یەکەم ڕۆژى نۆمینە هەتا ڕۆژى حەیوان سەربڕین وەک پێغەمبەرصلى الله علیه وسلم فەرمویەتى:((اذا دخلت العشر واراد احدكم ان يضحي فلا يمس من شعره وبشره شيئا)) صحيح مسلم.
و صلى الله وسلم على محمد وعلى ال محمد.
محسن محمود سلیمان
11/27 /1434 ك