چۆنيەتی هەڵگرتن و پاراستنی نامەکانی ڤايبەر
لە چەند مانگی رابردوو بەشێوەيەکی فەرمی بەرنامەی ڤايبەر بۆ سيستمەکانی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس نوێکرايەوە بە چەند تايبەتمەندييەک نوێ و گۆڕانکاریی تازەوە. يەکێک لەو تايبەتمەندييانەی بۆی زيادکرابوو بريتی بوو لە هەڵگرتنی نامە و چاتەکانی ناو ڤايبەر، تا بتوانرێت مامەڵەی پێوەبکرێت و لەکاتی گۆڕينی مۆبايل يان هەر هۆکارێکی ديکە بتوانرێت چات و نامەکان بهێندرێتەوە و لەلای خۆت پارێزراو بن. ئەنجامدانی ئەو کارەش لە مۆبايلەکانی ئايفۆن و گالاکسی ـدا جياوازە چونکە سيستمەکانی ئەندرۆيد کار لەسەر درۆپبۆکس دەکەن بەڵام ئايفۆن لەگەڵ ئايکڵاود کاردەکات.
ڕێگەی یەکەم/ بۆ ئەنجامدانی ئەم کردارە پێویستت بە خزمەتگوزاری icloud یاخود dropbox دەبێت ... بۆيە ئەگەر بتەوێت نامەکان هەڵبگريت ئەوا دەبێت:
١/ سەرەتا ئەو تايبەتمەندييەی سەرەوە لە مۆبايلەکەتدا کارا بکەيت واتە درۆپبۆکس بۆ ئەندرۆيد، ئایکڵاود بۆ ئای ئۆ ئێس.
٢/ پاشان بچۆرە بەشی سێتينگی ڤايبەرەکەت و باکئەپ هەڵبژێرە.
٣/ دواتر لەماوەيەکی کەمدا سەرجەم نامە و چاتەکانی ناو ڤايبەر دەخاتە ناو درۆپبۆکس يان ئايکڵاودەکەتەوە.
ڕێگەی دووەم/ بەکارهێنەرانی پرۆگرامی ڤایبەر لەڕێگەی ئیمەیڵەوە دەتوانن هاردی گووگڵ درایڤ بەکار بهێنن، بۆ ئەنجامدانی ئەم کردارەش:
١/ سەراتا پاش کردنەوەی بەرنامەی ڤایبەر بڕۆ بەشی settings .
٢/ پاشن بەشی back up .
٣/ گووگڵ درایڤ چالاک بکە و لە بەشی Chose an account ئیمەی گووگڵ داخڵ بکە .
٤/ ئینجا کلیک بکە لەسەر ok دواتر کلیک بکە لەسەر دوگمەی Allow بۆ ئەنجامدانی کرداری باکئەپکردنەکە بۆ درایڤی گووگڵ وەک لە ڤیدۆکەی خوارەوەدا ئاماژەی پێدراوە.
::: سەرچاوە: ماڵپەڕى کاروان ئایتى
ی.س