ئەمڕۆ ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەمى پۆلى نۆیەمى بنەڕەتى و دوازدەى ئامادەیی ڕادەگەیەنرێت
بڕیارە دوا نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-9-2016 ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەمى پۆلى نۆیەمى بنەڕەتى و دوازدەى ئامادەیی ڕابگەیەنرێت.
لەڕاگەیندراوێکى وەزارەتى پەروەردەدا ئاماژە بەوە دەکات ئەمڕۆ ئەنجامەکانى خولى دووەم ڕادەگەیەنرێت.
دەقى ڕاگەیندراوەکە:قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست،
ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی(۲٠۱٦/۹/۸)ی زایینی، ئەنجامی کۆتایی خوولی دووەمی پۆلە کۆتاکان (۹ی بنەڕەتی و ۱۲ی ئامادەیی) لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەزموونەکانی وەزارەتەوە ڕادەگەیێنرێت.
.....................................................................
بە هیوای بەختێکی باش و سەرکەوتنێکی گەورە
لەکاتى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان دەتوانن لەڕێگاى ئەم لینکەوە وەرى بگرن:
ی.س