ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

دەسگیرکردنى دوو دزى بەڕەگەز عەرەب



دەسگیرکردنى دوو دزى بەڕەگەز عەرەب 


دووبرا بەڕەگەز عەرەب بەتۆمەتی دزیکردن لەماڵێکی عەرەب لە ناحیەی زەڕایەن دەستگیر کران 
گۆران حسێن: بەرپرسی پۆلیسی زەڕایەن وتی دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو 23_9_2016 هاوڵاتیەکی بەڕەگەز عەرەب و دانیشتووی ناحیەی زەڕایەن ئاگاداری کردین کە دز چۆتە سەرماڵەکەی و بڕێک پارەو سەیارەکەیان لەجۆری کیا پاص دزیوە ،
ووتی بۆ ئەو مەبەستە دەستمان کرد بە لێکۆڵینەوەو لە ئەنجامی شەونخونی کردنی خۆمان و کارمەندە دڵسۆزەکانمان توانرا لەکەمتر لە 24 کاتژمێر کەسە تۆمەتبارەکان دەستگیر بکەین و بەپێی مادەی (443ی.س) دوای وەرگرتنی وتەکانیان دانیان نا بەتاوانەکەیانداو دەستگیرا بەسەر سەیارە دزراوەکەشدا ، لای خۆشیەوە سوپاسی کارمەندەکان و هاوڵاتیانی کرد کە هەمیشە هاوکاریانن .
              نەقیب : گۆران حسین تۆفیق
              بەڕێوەبەری پۆلیسی زەڕایەن
                                       2016/9/25

ب?اوکردن?و?