بەهۆی وەرگەڕانی ئامبوڵانسێکەوە هاوڵاتیەک گیانى لەدەستدا
سەرلەیەیانى ئەمڕۆ دووشەممە 3-10-2016 لەسەر ڕێگەی سلێمانی -عەربەت لەنزیک گوندی کۆزەڕەقە سەیارەیەکی جۆری ئامبوڵانس وەرگەڕاو بەهۆیەوە کەسێک کە هاوەڵى نەخۆشەکە بووە گیانى لەدەستداوەو سێ کەسى تریش برینداربوون، هۆکارى ڕووداوە ئەوە بووە کە تایەى ئۆتۆمبێلەکە تەقیوە.
ئەو کەسەى گیانى لەدەستداوە ( عوسمان حاجی فەتاح حەمەئەمین ) خەڵکی گوندی چنارەیەو مرافق نەخۆش بووە.
ی.س