زانیاری لەسەر کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەی ئامادەیی
بەرێوەبەری گشتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند كاتی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلە كۆتاكان دیار نییە و گوتیشی "لە سەدا پەنجای كارەكانیان تەواو بووە".
كەریم لەتیف ئیسماعیل ، بەرێوەبەری گشتیی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە ، ڕاگەیاند: "كاركردن لە ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلەكانی 12ی ئامادەیی و 9ی بنەڕەتی بەردەوامە ، ناتوانین رۆژێك دیاری بكەین و بڵێین لەو كاتەدا ئەنجام رادەگەیەنین ، چونكە بەشێك لەكارەكان ماوە بكرێت ، ئەوەش نازانرێ چەند كاتی پێویستە".
بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكانی وەزارەتی پەروەردە ، باسی لەوەش كرد ، لەپێناوی ئەوەی هەڵەیان بەسەردا تێنەپەڕێ ، تیمەكانیان زۆر بە وردی سەرقاڵی كارەنیانن ، گوتیشی "ئێستا لەسەدا پەنجای كارەكان تەواو بووە ، تیمەكانیش زۆر بەباشی كارەكانیان دەكەن لەپێناو ئەوەی لە كەمترین كاتدا كارەكان تەواو بكەین و ئەنجامەكان رابگەیەنین".