ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

لەم هەفتەیەدا ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەی ئامادەیی ڕادەگەیەنرێت


لەم هەفتەیەدا ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و دوازدەی ئامادەیی ڕادەگەیەنرێت 


وەزیری پەروەردە: ئەم هەفتەیە ئەنجامی تاقیکردنەوە وەزارییەکان ئاشکرا دەکەین
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی ئاشکرادەکرێت.
پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، لەم هەفتەیەدا ئەنجامی تاقیکردنەوە وەزارییەکان ڕادەگەیەنن، بەڵام ڕێژەی دەرچوون دیاری ناکرێت هەتا دوای تاقیکردنەوەی خولی دووەم.

ڕونیشکردەوە، چونکە بەشێک لە خوێندکاران زۆرینەی وانەکانیان دوادەخەن بۆ خولی دووەم رێژەی دەرچوون دیاری ناکەن دوای تەواوبوونی خولی دووەم رێژەکە ئاشکرا دەکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژى شەممەى ڕابردووش کەریم لەتیف بەڕێوەبەری گشتی ئەزمونەکان ڕاگەیاند، لە ئێستادا سەرقاڵی سەحکردنی وەڵامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیین و دوای تەواوکردنی ڕێکارە پێویست و ئەلیکترۆنییەکان ئەنجامەکان ڕادەگەیەنرێن.
ڕۆژی ٢٧ی ئایار ئەزموونە وزارى و گشتییەکانى هەرێمى کوردستان دەستیانپێکرد و ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگەش کۆتاییان هات.



لەکاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەتوانن لەڕێگای ئەم ماڵپەڕەوە ئەنجامەکان وەربگرنەوە:

ی.س

ب?اوکردن?و?