زانیاری لەسەر سیستەمی کریدیت
ئەم سیستمە تازەیە بۆ کوردستان و زیاتر لە وڵاتی تورکیا و ئوردن و چەند وڵاتێکی ئەورووپی ئیشی پێدەکرێ، ئەم شێوازە باشی خۆی هەیە بەپێی ئەوەی بەندە لەسەر ئارەزووی فێرخواز و بەرزی نمرەی پسپۆڕی بەشی مەبەست، بەڵام بێ زیانیش نیە و لایەنی سلبیشی هەیە بەوپێیەی لە کوردستان بۆ یەکەمجارە ئیشی پێدەکرێت و پێشووتر ڕێنمایی دەربارەی نەدراوە و بڕیاری ئیشکردن پێی لەسەرەتای وەرزی خوێندنەوە نەبووە.
* بۆ ئەوەی لەسیستمی کریدیت تێبگەین پێویستە بزانین شێوازی ڕاستەوخۆ چۆن بوو. دوو ساڵی ڕابردوو بە شێوازی سیستمی ڕاستەوخۆی زانکۆیی خوێندکار دەبوو سەردانی کۆلێژ یان پەیمانگای بەشی مەبەست بکات واتە دەیتوانی بە ئارەزووی خۆی لە (۳) بەش فۆڕم وەرگرێت، کە (۷۰)نمرە لەسەر نمرەی پۆلی ۱۲ بوو وە (۳۰) نمرە لەسەر امتحانێک بوو لەو بەشەی دیاری دەکرد و دواتر هەردوو نمرە کۆدەکرایەوە و بە ئەنجامی ئەو نمرە دەکەوتە ڕکابەری بۆ بەشی هەڵبژێراو.
* ئەمساڵ سیستمی کریدیت بەکاردێت کە هەروەک سیستمی ڕاستەوخۆ وایە و هەمان بەشەکانی ڕاستەوخۆی پارساڵە (دەکرێ بەش زیادکرابێ یان لادرابێ ئەوەش لەکتێبی ڕێبەری دەزانرێ)، بەڵام لەڕێگای ماڵپەری ئەلکترۆنی تایبەتەوە فێرخواز فۆڕم پڕدەکاتەوە و کۆمەڵێک بەش دیاری دەکات، واتە پێویست ناکات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم سەردانی کۆلێژ و پەیمانگا بکات. بەم شێوازە خوێندکار وەک ساڵانی تر (٧٠) نمرەی لەسەر نمرەی گشتی پۆلی ١٢ یە و (٣٠) نمرەش دەمێنێتەوە بەڵام ئەمجارە لەسەر بنچینەی تاقیکردنەوە ئەژمار ناکرێ بەڵکو لەسەر بنچینەی ئەژمارکردنی وانەی پسپۆڕی و هاوپەیوەندیدارەکان ئەژمار دەکرێ. واتە [ 70 نمرە لەسەر نمرەی پۆلی ١٢ دەبێ + 30 نمرە کە ئەمەشیان (20) نمرە بۆ دەرسی پسپۆری و (10) نمرە بۆ دوو دەرسەکەیتری هاوپەیوەندیدارن و هەریەکە بەجیا (5) لەسەدی نمرەی لەسەرە].
بۆ نموونە//
خوێندکارێک دەیەوێ لەبەشی انگلیزی وەرگیرێت. بەمەش دەرسی پسپۆری بریتیە لە ئینگلیزی و دوو دەرسی هاوپەیوەندیدار بریتین لە ( کوردی و عربی).
گریمان تێکرای نمرەی پۆلی ۱۲ ئەو خوێندکارە (80) و دەرسی انگلیزی (90)، کوردی(78) و عربی(74).
کەواتە (80) لێکدان 0.7 = 56 (نمرەی پۆلی۱۲ بەڕێژەی 70% جیاکراوە)
(90) لێکدان 0.2 = 18 نمرەی انگلیزی
(78) لێکدان 0.05 = 3.9 نمرەی کوردی
(74) لێکدان 0.05 = 3.7 نمرەی عربی
ئێستا (56+18+3.9+3.5)= 81.6 نمرەی ئەو خوێندکارە بە سیستمی کریدیت و بەو نمرە دەکەوێتە رکابەری بۆ بەشی انگلیزی.
واتە نمرەی پۆلی ۱۲ ئەم خوێندکارە (80) بوو، بەڵام بەم سیستمە کردی بە (81.6).
بەمشێوازە دەکرێ نمرە زیاد یان کەم بکات.
* بۆ وەرگیران لەهەر بەشێکی سیستمی کریدیت بەم جۆرەیە. هەروەها وانەکانی زمان (کوردی، عربی، انگلیزی) هاوپەیوەندیدارن بۆ یەکتر و وانە زانستیەکان (بیرکاری، فیزیا، کیمیا، احیا) هاوپەیوەندیدارن بۆ یەکتر، بەڵام ئێستا بە فەرمی وانە هاوپەیوەندیدارەکان بۆ سەرجەم بەشەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان دیاری نەکراون، دەکرێ بەمزوانە وەزارەت بڵاویان بکاتەوە یان لەڕێبەری ئەمساڵدا ئاماژەیان پێبدرێ.
* سیستمی کریدیت پشت نابەستێ بە ڕیزبەندی کردن وەک زانکۆلاین بەڵکو پشت دەبەستێ بەوەی حەزت لە چ بەشێکە. بۆیە پێویستە خوێندکار پشت بەوانەی پسپۆڕی ببەستێت و واباشە ئەوبەشانە هەڵبژێرێ کە نمرەی لەو دەرسە باشە چونکە دەرسی پسپۆری زۆرترین نمرەی لەسەرە کە 20 نمرەیە.