بەدواداچوون بۆ خراپی بەشە ئاردی هاوڵاتیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەکرێت
بڵاوکرایەوە لەلایەن زەڕایەن نیوز
دوای ئەوەی لیژنەیەکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوونی دەستپێكرد لەسەرخراپی بەشە ئاردی ھاوڵاتیان لەوبارەیەوە كۆبوونەوەی ئاسای ئەنجومەن سازكراو دەنگە دانەوەی گەورەی لیكەوتەوە پاشان داواكاری گشتیش ھاتە خەت بۆ بەدواداچون وهۆکاری خراپی کوالیتی ئارد...
لەوبارەیەوە ڕەمەزان نامیق ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند" ئەمڕۆبەئامادەبونی لیژنەکەمان و لیژنەیەك لە وەزارەتی بازرگانی ھەریم سەردانی مەیدانی بۆكارگەكانی دروستکردنی ئارد لەسنوری پارێزگای سلێمانی ئەنجام دا بۆمەبەستی فەحس كردنی ئاردی بەرھەم ھاتووی بەشیك لەگاركان سەرەڕای ئەمەش لیژنەی وەزارەت لەھەولیریش ھەمان ئارد فەحس دەكەنەوە ولیژنەكەمان لەئەنجامەكەی ئاگاداردەكەنەوە هەروەها لیژنەكەمان لەچەند سەرچاوەی ترەوە ھەمان كاری زانستی ئەنجام دەدات،بۆیەھاولاتیان دلنیادەكەینەوە وەك لیژنەكەمان بەردەوام دەبین لەپیناوگەیشتنی ئاردیكی تەندروست وکوالیتی.