سبەینێ پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات
بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 30-9-2018 لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکات.
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ( 2914992) ملیۆن دەنگدەر لەدەنگدانی گشتی مافی دەنگدانیان هەیە.
هەڵبژاردن لەکاتژمێر 8 بەیانی دەستپێدەکات تا کاتژمێر 6 ئێوارە.
لەسنوری زەڕایەن (11789) هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە دابەشبوون بەسەر چوار بنکەی دەنگدان، لەسنوری هەڵەبجەی تازەش (25743) هەزار دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە دابەشبوون بەسەر هەشت ناوەندی دەنگدان.
ی.س

