ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

زەڕایەن؛ دەستگیرا بەسەر بڕێک خواردن وخواردنەوە و مادەی بەسەرچوودا

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 20/6/2021 لەمیانەی گەڕانی بەردەوامی لیژنە هـاوبەشەکانی زەڕایەن بۆدووکـان و بـازاڕو مارکێت و مینی مـارکێتەکان وشوێنە گشتیەکانی زەڕایەن دەستگیرا بەسەر بڕێک خواردن و خواردنەوەو مادەی بەسەرچوودا. لەڕوونکردنەوەیەکیشدا لیژنەکە دەڵێت " هەنێک خواردن و خواردنەوەمان هەیە بەسەرنەچووە، بەڵام شێوازی هەڵگرتنەکەی دانانی لەپلەی گەرمی بەرزدا وا لەو خواردن و خواردنەوانە دەکات پێش کاتی بەسەرچوونی خراپ بێت و شیاونەبێت بۆ خواردن ئێمە دەستی بەسەردا دەگرین و تەلەفی دەکەین".

ب?اوکردن?و?