ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

هەڵمەتی نیشتیمانی کوتان دژی سورێژە دەستیپێکرد

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی 2024/4/16 لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان هەڵمەتی نیشتیمانی کوتان دژی سورێژە دەستیپێکرد. لەڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند " ئەم هەڵمەتە ماوەی دە ڕۆژی کارکردن دەخایەنێت لە باچخەی ساوایان و قوتابخانە بنەڕەتییەکان لەڕێگەی 3,280 كارمەند، نزیکەی873,191 منداڵ بە ئامانج دەگیرێن بۆ پێدانی كوتان بەم شێوەیەی خوارەوە: * ڕۆژی دەسپێكردن: سێشەممە 16 / 4 / 2024 * ماوە 10 ڕۆژ * شوێن: باخچەی ساوایان و قوتابخانە بنەڕەتییەکان. * تەمەنی منداڵ: منداڵانی باخچەی ساوایان و قۆناغی یەكەم تاوەكو قۆناغی شەشەمی بنەڕەتی. * ژمارەی منداڵانی: 873,191 منداڵ. * ژمارەی سەردان: 10,916 سەردان. * قوتابخانەكان: 3,981 قوتابخانە. * ژمارەی كارمەندان: 3,280 كارمەند. * * سەرپەرشتاران: 1,100سەرپەرشتار * ژمارەی تیمەكان: 1,094 تیم. * ناوەندی سەرپەرشتی: 27 ناوەند. * گواستنەوەی تیم: 1,500 ئۆتۆمبیل. بەهیوای هاواکاریکردنی دایکان و باوکان بۆ بەشداربوونی منداڵەکانیان".

ب?اوکردن?و?