ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

گروپی کارای خێرخوازی ئامارەکانی خێرخوازی لەمانگی ڕەمەزان ڕاگەیاند

ئامارەکانی گروپی کارای خێرخوازی لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆز لەڕاگەیاندراوێکدا گروپی کارای خێرخوازی لەزەڕایەن ئامارەکانی لەمانگی ڕەمەزان ڕاگەیاند سوپاس بۆ خودای گەورە و میهرەبان لەژێر ڕۆشنای ئەم ئایەتە پیرۆزەدا کە خوای گەورە دەفەرمووێت مَثَلُ الَّذِيْنَ يُنْفِقُوْنَ اَمْوَالَهُمْ فِيْ سَبِيْلِ اللّٰهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ اَنْۢبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِيْ كُلِّ سُنْۢبُلَةٍ مِّائَةُ حَبَّةٍ ۗ وَاللّٰهُ يُضٰعِفُ لِمَنْ يَّشَاۤءُ ۗوَاللّٰهُ وَاسِعٌ عَلِيْمٌ، جارێکی دیکە خێردۆستان و خێرخوازانی ئەزیز لەڕێگەی ئێمەوە هەژاران و کەمدەستانیان بەسەرکردەوە، ئێمە خاوەنی هیچ نین هەمووی هی ئێوەیە ئێمە تەنها پردی بەیەک گەشتنی نێوان هەژاران و خێردۆستانین، گروپی کارای خێرخوازی لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا هەژاران و کەمدەستانی لەیاد نەکردووە بەدرێژای مانگی ڕەمەزان هاوکاریان بووە، ئەمەش ئاماری کار و چالاکیەکانی گروپی کارای خێرخوازییە لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا: ١_ دابەشکردنی ١٦٦٥ مریشک بەبڕی ٢٠١٨٦٠٠٠ بیست ملێۆن و سەدو هەشتاو شەش هەزار دینار. ٢_ دابەشکردنی ٤٦٠ سەبەتەی خۆراکی بەبڕی ١٦١٠٠٠٠٠ شازدە ملێۆن و سەد هەزار دینار. ٣_ دابەشکردنی زەکات بەبڕی ٩٣٠٠٠٠٠ نۆ ملێۆن و سێ سەد هەزار دینار. ٤_ دابینکردنی کرێ خانوو بۆ ماڵێکی هەژار بەبڕی ٣٦٠٠٠٠٠ سێ ملێۆن و شەسەد هەزار دینار. ٥_ دابینکردنی ٥٦٠ سێت و کارتۆن ئاو لەگەڵ ٨٦ کارتۆن خورما بۆ مزگەوتەکان بەبڕی ٢٧٦٤٠٠٠ دووملێۆن و حەوسەد و شەست و چوار هەزار دینار. ٦_ دابەشکردنی خێر و سەدەقە ٢٦٠٠٠٠٠ دووملێۆن و شەسەد هەزار دینار. ٧_ دابینکردنی ٢١١ کۆ گۆشت بەبڕی ٢٧٤٣٠٠٠ دووملێۆن و حەوسەدوو چلو سێ هەزار دینار. ٨_ دابەشکردنی ٦٢ دەبە نەوت بەبڕی ٧٤٤٠٠٠ حەوت سەدوو چل و چوار هەزار دینار. ٩_ دابینکردنی پاسکیلێک و کورسییەکی نەخۆش بۆ نەخۆشێک بەبڕی ٤٦٠٠٠٠ چوارسەدوو شەست هەزار دینار. کۆی ئەوکارانەی کەکردوومانە تێچووەکەی دەکات ٥٨٤٩٧٠٠٠ پەنجاو هەشت ملێۆن و چوارسەدوو نەوەدوو حەوت هەزار دینار. لەکۆتایدا سوپاسی هەر کەسایەتیەک و گروپ و ڕێکخراو سەرمایەدار و سەرۆک هۆز و هەر کەسێکی دڵسۆزی هەژاران دەکەین کە هاوکارمانبوون و متمانەیان پێکردووین دەستی ماندوو بونیان دەگوشین و داواکارین خوای گەورە بەسەد قات بۆیان پڕبکاتەوەو پاداشتی یەک بەیەکیان بداتەوە، ئێوەی ئەزیزیش بەدۆعای خێر هاوکار و یارمەتیدەرمان بن، خودا هاوکاری هەمووان بێ بۆکاری باش.

ب?اوکردن?و?