ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق؛ تائێستا 771,655 هەزار کەس داواکاریان پێشکەشکردووە تاوەکو لەڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق وەکو کارمەندی سەر سندووق کاربکەن

ئەمڕۆ هەینی، 2025/7/18، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: تائێستا لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق 771 هەزار و 655 كەس فۆڕمیان پڕكردووەتەوە تا ببنە كارمەندی كۆمسیۆن لەڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، كە بڕیارە مانگی 11ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت. كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە، رۆژی 20ی تەمووز، دوا وادەیە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی سەر سندوقی دەنگدان. لە هەرێمی كوردستان، تائێستا ژمارەی ئە كەسانەی فۆڕمیان پڕكردووەتەوە، بەم شێوەیەیە: هەولێر: 40 هەزار و 760 كەس. سلێمانی: 41 هەزار و 206 كەس. دهۆك: 30 هەزار و 683 كەس. پێشتریش كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئاشكرایكردبوو كە بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان، پێویستی بە نزیكەی 250 هەزار كارمەندی سەر سندوقەكانی دەنگدان هەیە ی.س

ب?اوکردن?و?