ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ( ١٢ ی نیسانی ٢٠٢٦ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی سێشەممە ( ١٤ ی نیسانی ٢٠٢٦ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت. تێبینی؛ بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە لەکاتی دەوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین لەدوای کاتژمێر یەکی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری ٩ ی نیسانی ٢٠٢٦

ب?اوکردن?و?