ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

لۆگۆی نوێ وەزارەتی پەروەردە

وەزارەتی پەروەردە ڕێنوێنی بەکارهێنانی لۆگۆی نوێی وەزارەتی پەروەردە بۆ دامودەزگا پەروەردەییەکان بڵاوکردەوه ئەم لۆگۆیە هێمای فەرمی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. دیزاینەکەی بە شێوەیەکی واتادار کۆمەڵێک ڕەهەندی پەروەردەیی و نەتەوەیی لەخۆ دەگرێت: پێکهاتە و واتاکانی لۆگۆکە • کتێبی کراوە: بنکەی سەرەکی لۆگۆکەیە کە هێمایە بۆ زانست، خوێندن و فێربوون. لاپەڕە کراوەکان ئاماژەن بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و کرانەوە بەڕووی جیهاندا. • خۆری گەشاوە: لە ناوەڕاستی کتێبەکەدا خۆرێک هەڵدێت کە ٢١ تیشکی هەیە. ئەمە هێمایە بۆ ڕووناکی، هیوا و داهاتوویەکی گەش کە لە ڕێگەی پەروەردەوە بەدەست دێت. هەروەها ئاماژەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ تیشکی درەوشاوەی خۆری نێو ئاڵای کوردستان . • ڕەنگەکانی ئاڵا: بەکارهێنانی ڕەنگەکانی (سوور، سپی، زەرد، سەوز) ناسنامەیەکی نیشتمانیی بەهێز دەبەخشێتە لۆگۆکە و پابەندبوونی وەزارەت بە پاراستنی کولتوور و ناسنامە و خاکی کوردستان نیشان دەدات

ب?اوکردن?و?