یادی 68 ساڵەی لەسێداردانی پێشەوا قازی محەمەد
68 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر قازی محه‌مه‌د یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كوردستان له ته‌مه‌نی 47 سالیدا له‌لایه‌ن شای ئێرانه‌وه له گۆڕه‌پانی چوارچرا له شاری مه‌هاباد له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له‌سێداره درا، به‌وه‌ش یه‌كه‌م كۆماری كوردستان كه ته‌مه‌نی ته‌نها 11 مانگ بوو، كۆتایی هات. دامه‌زرێنه‌ری یه‌كه‌م كۆماری كوردستان، قازی محه‌مه‌د كوڕی قازی عه‌لی و كوڕه‌زای قاسمی قازی له ساڵی 1900ی زاینی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر له‌شاری مه‌هابادی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبوه‌و له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا ده‌ستی كردوه به خوێندن و دوای بڕینی پله‌كانی خوێندن به سه‌ركه‌وتویی و وه‌رگرتنی شاره‌زایی ته‌واو له زانسته‌كان، له ساڵی 1941 دوای كۆچی دوایی باوكی بۆته قازی شاری مه‌هاباد. قازی محه‌مه‌د، له ساڵی 1945 به نهێنی و به‌ناوی (بینایی) بۆته ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ژ .ك و له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌و حزبی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر هه‌مان پێكهاته‌ی كۆمه‌كه دروستكراوه . هاتنی سوپای سوری سۆڤیه‌ت بۆ ناو خاكی ئێران له‌و ده‌مه‌داو ناره‌زایی كورد به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاَتی ره‌زا شا، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی ره‌خساند، له ئه‌یلولی ساڵی 1945 دا قازی محه‌مه‌دو ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی كوردی ئه‌و كاته سه‌ردانی بالیۆزی سۆڤیه‌ت له ته‌برێز بكه‌ن و دواتریش بچنه باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان، هه‌ندێك له مێژوو نوسان پێیان وایه ئامانجی ئه‌و سه‌ردانه دروستكردنی كۆماری كوردستان بوه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كۆماری ئازه‌ربایجان له‌ولاَتی ئازربایجان له ژێر سایه‌ی سۆڤیه‌تدا راگه‌یه‌نراو قازی محه‌مه‌دیش هه‌وڵی دروستكردنی كۆماری كوردستانی ده‌دا. دوای ئه‌و هه‌ولاَنه‌و له پێناو دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك بۆ گه‌لی كورد‌و گه‌یشتن به مافه‌كانی به سه‌رۆكایه‌تی قازی محه‌مه‌د له 22/1/1946 له رێوره‌سمێكی جه‌ماوه‌ری فراواندا كه زیاتر له 10 هه‌زار كه‌س ئاماده‌یبون كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌و رۆژه كۆماری كوردستان له گۆڕه‌پانی چوارچرا راگه‌یه‌نرا. حاجی بابا شێخ وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆماری كوردستان ده‌ستنیشانكراو محه‌مه‌د حسین خانی شه‌یفی قازی بۆ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و مه‌لا حوسێن مه‌جدی بۆسه‌رۆكی دادگا‌و حاجی مسته‌فا داودی بۆ وه‌زیری بازرگانی و سه‌ید ئه‌حمه‌د ئه‌یبویان بۆ وه‌زیری ته‌ندروستی و محه‌مه‌د ئه‌مین مه‌عین بۆ وه‌زیری ناوخۆ دیاریكران ، رووبه‌ری كۆماره‌كه 37 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوار گۆشه‌و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌شی یه‌ك ملیۆن كه‌س بوو، زمانی كوردیش زمانی ره‌سمی كۆماره‌كه بوو، دوای هاوكارییه‌كانی ولاَتانی خۆرئاوا بۆ شای ئێران و كه‌وتنی كۆماری ئازه‌ربایجان ، سوپای ئێران رووی له كۆماری كوردستان كرد‌و پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له پێناو ئه‌وه‌ی خه‌ڵك نه‌كوژرێت بڕیاریدا خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه‌و له رۆژی 17ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 1947 ئالاَی كوردستان له گۆڕه‌پانی چوارچرا داگیراو له له 19ی كانونی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵدا قازی دادگاییكراو بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا، له 30 ئازاری ساڵی 1947 بڕیاری له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د سه‌رۆك كۆماری كوردستان و حه‌مه حسێن خانی سه‌یفی قازی ئامۆزای پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دو ئه‌بو قاسم سه‌در قازی برای پێشه‌وا له گۆڕه‌پانی چوار چراو هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ی كۆماری كوردستانی تیا راگه‌یه‌نرا جێبه‌جێكراو له سێدره دران. به‌وه‌ش یه‌كه‌م كۆماری كوردستان له دوای حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حمود له سلێمانی باشوری كوردستان كه 11 مانگ ته‌مه‌نی بوو كۆتایی هات. قازی محه‌مه‌د له وه‌سێتنامه‌كه‌یدا داوا له گه‌لی كورد ده‌كات بۆ ره‌زامه‌ندی خودا ده‌ست له دوژمنایه‌تی یه‌كتر هه‌ڵگرن و بۆ پشتیوانی له‌یه‌كتر هه‌ڵسن ، له‌به‌رامبه‌ر دوژمن‌دا راوه‌ستن، خۆتان به نرخێكی كه‌م به دوژمنه‌كانتان مه‌فرۆشن ، دوژمن ته‌نیا بۆ گه‌یشتن به قازانجه‌كانی ئێوه‌ی ده‌وێت .