بۆ لایەنی پەیوەندیدار تاکەی ئەم ڕێگایە وادەبێت
ئەم وێنانە وێنەی ڕێگای سەرەکی زەڕایەن - دەربەندیخانە، وەکو لەوێنەکاندا دیارە ڕێگاکە بەتەواوی وێران بووەو خەریکە بەکەڵکی هاتوجۆ کردن نایەت لەکاتێکدا ئەمە ڕێگایەکی سەرەکیەو ڕۆژانە بەسەدان ئۆتۆمبێل لێرەوە بۆ ناوچە جیاوازەکانی تر دەڕۆن.
ئەمە سەرەڕای ئەوەی ڕۆژانە بە دەیان تەنکەری نەوت کە کەس نازانێت داهاتەکەی بۆ کوێیە لێرەوە تێپەڕدەبن بەبێ ئەوەی هیچ سوودیکیان هەبێت.
لێرەوە داواکارین لەلایەنە پەیوەندیدارەکان تا زووە چارەسەرێک بۆ ئەم ڕێگایە بدۆزنەوە، بڕواناکەم بودجەیەکی وا گەورەی بوویت کە حکومەت نەتوانێت دابینی بکات.