ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

‏شارەزوور‬ ٨٤ یەكەی نیشتەجێبوون دابەش دەكرێت

‫#‏شارەزوور‬ ٨٤ یەكەی نیشتەجێبوون دابەش دەكرێت
لە قەزای شارەزوور فۆڕمی وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێبوون دابەش دەكرێت لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا (سۆران عەلی) قائیمقامی قەزای شارەزوور رایگەیاند: لیژنەیەك بۆ دابەشكردنی فۆڕمی وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێبوون پێكهێنراوە‌و لە سبەینێشەوە هاوڵاتیانی قەزاكە دەتوانن فۆڕمی یەكەی نیشتەجێبوون وەربگرن، دەبێت ئەو كەسەی فۆڕمەكەش پڕ دەكاتەوە پێشتر سودمەند نەبووبێت لە وەرگرتنی زەوی‌و دانیشتوی قەزای شارەزوور بێت/ وتیشی: لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمەوە 7 باڵەخانە دروستكراوە كە لە 84 یەكەی نیشتەجێبوون پێكدێت‌و بەسەر خێزانی هەژار‌و كەمدەرامەتدا دابەش دەكرێت

ب?اوکردن?و?