لوتكەی عەرەبی وحاڵی وڵاتەكانیان
دڵشاد نامق فەرەج
بڕیارە سبەی شەمە٢٠١٥/٤/٢٨ كۆبونەوەی بیست وشەشەمینی سەرۆكانی عەرەب بەڕێوە بچێت لەهاوینەهەواری شەرەم شێخی میسر، ئەمە كۆبونەوەیەكی ساڵانەیە وتیایدا سەرۆكی وڵاتانی ئەندامی جامیعەی عەرەبی یاخود نوێنەرەكانیان بەشداری دەكەن، كۆبونەوەی ئەم جارە لەكاتێكدایە كە حاڵی وڵاتانی عەرەبی زۆر نالەبارە، لەو ٢٢ دەوڵەتە شەشیان شەڕی ناوخۆیان تیادایە و سیانیان قەیرانی سیاسیان هەیە و دوانیان گۆڕانكاری تیایاندا ڕویداوە و هەشتیان تاڕادەیەك ئارامن و تەنهادوانیان سەقامگیرن و یەكێكیشیان داگیركراوە.
ئەو شەش دەوڵەتە عەرەبیەی كەشەڕی ناوخۆیان تیایە برتین لە: یەمەن و عێراق و سوریا ولیبیا وسۆماڵ وسودان.
ئەو سێ دەوڵەتەشیان كە قەیرانی سیاسیان هەیە هەریەك لە میسر ولوبنان ومۆریتانیایە.
دوو دەوڵەتیشیان گۆڕنكاری تیایاندا ڕویداوە لەسەر ئاستی قیادە وسەرۆكایەتی وڵات كە ئەوانیش سعودیە و تونسە.
هەشت دەوڵەتی عەرەبیش تاڕادەیەك ئارامن لەڕوی سیاسەتی ناوخۆیی وسیاسەتی دەرەوەیان بەڵام سەقامگیری تەواو نین، كەبریتین لە: مەغریب وئیمارات وجیبۆتی وقەتەر وكۆیت وبەحرەین وجەزایر وئەردەن.
وەتەنها دوو دەوڵەتی عەرەبی خودان سەقامگیری تەواون كە: جزرالقمر و شانشینی عومانە.
ئەمە لەكاتێكدایە دەوڵەتێكی ئەندامی جامیعەی عەرەبی داگیركراوە كە (فەلەستین)ە و ئەوەتەی ئەندامی ئەم جامیعەیەشە هەر بەداگیركراوی سەرۆكەكەی بەشداری كۆبونەوەی سەرانی عەرەب دەكات.
ئیتر بابزانین بەم حاڵەوە سەرانی عەرەبی و نوێنەرەكانیان بێجگە لە خوتبە وموجامەلەی یەكتر چیان لەهەگبەدایە؟