ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

دەقی بڕیارەکانی حکومەت بۆ فەرمانبەران







دەقی بڕیارەکانی حکومەت بۆ فەرمانبەران 

حكومەتی هەرێم چەند بڕیارێك بۆ فەرمانبەرانی دام ودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت كە دەتوانن مۆڵەتی بێ مووچە بۆ ماوەی 5 ساڵ وەربگرن، مۆڵەتەكەش بۆ خزمەتی خانەنشینی هەژمار دەكرێت.

1. پێدانی‌ ده‌سه‌ڵات به‌ وه‌زیری‌ په‌یوه‌ندیدار یان سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌به‌ستراو به‌ وه‌زاره‌ت بۆ به‌خشینی‌ مۆڵه‌تی‌ بێ‌ مووچه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ پێنج ساڵ‌ زیاتر نه‌بێت و ئه‌م مۆڵه‌ته‌ شایه‌نی‌ نوێكردنه‌وه‌یه‌ تاكو هه‌مان ماوه‌.

2. ماوه‌ی‌ مۆڵه‌تی‌ بێ‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران به‌ خزمه‌ت ئه‌ژمار ده‌كرێت ته‌نها بۆ مه‌به‌سته‌كانی‌ خانه‌نشینی‌.

3. ماوه‌ی‌ مۆڵه‌تی‌ هاتوو له‌م بڕیاره‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ پێشتر مۆڵه‌تی‌ بێ‌ مووچه‌یان وه‌رگرتووه‌ و ده‌توانن له‌ به‌رواری‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌م بڕیاره‌وه‌ سوود له‌ مۆڵه‌ت بۆ ماوه‌ی‌ (5) پێنج ساڵی‌ تر وه‌ربگرن.

4. ئه‌م بڕیاره‌ خاوه‌ن پله‌ تایبه‌ته‌كان و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆ و مامۆستایان و پزیشك و ده‌رمانساز ناگرێته‌وه‌.

5. ئه‌م بڕیاره‌ له‌ رۆژی‌ ده‌رچوونیه‌وه‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت و له‌ رۆژنامه‌ی‌ وه‌قائیعی‌ كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

6. وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ رێنمایی پێویست بۆ ئاسانكاری‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌م بڕیاره‌ ده‌رده‌كات.


ب?اوکردن?و?