سوودەکانی رێواس
رێواس رووەکێکی کوێستانییە و لە وەزری بەھاردا دەڕوێت. سەرەڕای تاموچێژە خۆشەکەی،
ھاوکات
رێواس چەندین سوودی پزیشکی گرنگی ھەیە، چونکە دەوڵەمەندە بەریشاڵ و
ڤیتامینەکانی A و B و C و پرۆتین و شەکر و کاربۆھیدرات و کالیسیۆم و
سیۆدیۆم و پۆتاسیۆم. فەرموون ئێوە و چەندین سوودی پزیشکی رێواس.
١-خوێن پاک دەکاتەوە.
٢- بەھێزکەرەوەیەو بۆ چارەسەری کرمی سک بەکار دێت.
٣- گەدە ناچار دەکات بۆ دەردانی ئەنسۆلین و شەکری خوێن دادەبەزێنێت.
٤- بۆ چارەسەرکردن و نەھێشتنی زیپکەی لەش بەسوودە.
٥- بۆ چارەسەرکردنی نەبوونی ئارەزوی خواردن و ئازاری گەدە و نەخۆشیەکانی جگەر بەسوودە.
٦- بەھێزکەری گەدە و ریخۆڵەیە و دەردانی گەدە رێکدەخات.
٧- جوڵەی لەش چالاک دەکات و خاوی و سستی ناھێڵێت.
٨- بۆ چارەسەری سک چوون بەسوودە.
٩- کوڵاندنی گەڵای رێواس دەبێتە ھۆی پاککردنەوەی قاپی ئەلەمنیۆم.
١٠- ئاوی تازەی رێواس چاو بەھێز دەکات و پەڵەی سپی ناھێڵێت.
١١- گیراوەی رێواس و ئاوی لیمۆ پەڵەی روخسار چارەسەری دەکات.
١٢- بۆ بەھێزکردنی قژ بەسوودەو لەگەڵ خەنە رەنگی قژ جوان دەکات.
:::: سەرچاوە: سایتی دوورگە