ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وتار: كوردو یەمەن و هاوسۆزی ساختە

وتار:

                                        كوردو یەمەن و هاوسۆزی ساختە
 میران قادر ئەحمەد
ئەو دۆخەی ئیستا یەمەنی پێدا گوزەر دەكات زادەو دروست بووی واقعیكی تاڵی پڕ لە ململانی ی سیاسی و خێڵەكی نابەرابەر و لاسەنگە
كە بە درێژایی زیاد لە چوار سەدە دوچاری  واقعی ئەو ووڵاتە بوەتەوە كە پێك هاتەی دانشتوانەكەی سونە مەزهەبن لە پاڵ كەمینەیەكی شیعە مەزهەبدا كە ژمارەیان خۆی لە هەشت ملێۆن شیعە ی زەیدی دا دەبینێتەوە كە بە درێژایی چەندین سەدە لە ژێر جەورستەم و سیاسەتی چەوسێنەری  سوننەی وڵاتەكەدا ناڵاندوێتی ئەمەش بۆتە هۆی دروست بوونی چەندین رەوت و پارت و رێكخرا وی سیاسی ئایدیاجیاوازدا كەكاریان كردوە بە ئامانجی دەستە بەركردنی مافە سیاسی و كلتوریی و مەدەنیەكانی كەمینەی زەیدی وڵاتەكەدا لەم روەشەوە حكومەتی ناوەندی وڵات بە هەماهەنگی دەوڵەتانی عەرەبی ناوچە و بە مەبەستی رێگرتن لە گەشەی بزوتنەوەی شیعە مەزهەبەكانی وڵات و
تەشەنەسەندنی بۆ وڵاتانی تری عەرەبی رووبەرووی سیاسەتی داپڵۆسین و پەراوێزخستنی گەورە بوونەوتەوە تا سەر ئەنجام لە دوایی دەیەی نەوەدەكانی سەدەی بیستەم لە ژێر كاریگەری دەرئەنجامەكانی شەڕی ساردو روخانی سیستەمی دوو جەمسەری و بە هاوكاری ئێران شیعەكان توانویانە لە رێخستنێكی كاریگەردا خۆیان رێكبخەن بە رابەرایەتی ( حسین حوسی ) كە زۆر سەرسەختانە جەنگاوە لە گەڵ حكومەتە شكسخواردووەكەی عەلی عبدوڵا ساڵح ی دیكتاتۆری یەمەن بەڵام سەرباری زۆری ئاستەنگەكان و چڕ و پڕ ی فشارەكان و كەمی دەرفەت و پاڵپشتی مادی و سەربازی توانیویانە لە ناوچەیەكی بەرینی ووڵات جۆرێك لە ئیدارەی خۆجێی دروست بكەن  تا سەر ئەنجام
دوایی شەرێكی سەخت لە گەڵ حكومەتی عەلی عبدوڵا ساڵح لە ساڵی 2004 كوژراوە دواتریش بۆ درێژەدان بە هەمان رەوتی كاركردن لە لایەن كوڕەكەیەوە ( عبدوالملیك حوسی ) بزوتنەوەی ( حركە أنصاراللە ) دروست كراوە بەردەوامیان بە خەباتی چەكداریی خۆیان داوە
دژ بە حكومەتی ناوەند یەمەن , دواتر بەهۆی ئەو دەرفەتەی لە دەرئەنجامی شۆرشی بەهاری عەرەبی یەوە دروست بوو و وە دوای لە سەركارلادانی عەلی عبدواللە خەباتی حوسیەكان چوارچێوەیەكی تری وەرگرت وە سودیان لە كێشەی ناوخۆی وڵاتانی عەرەبی وەرگرت و توانیان بە هاوكاری ئێران بەشێكی زۆری یەمەن لەوانەش سەنعایی پایتەخت بخەنە ژێر ركێفی خۆیان ئەمەش جۆرێك لە نارەزایی و هاوسۆزی جەماوەری  و مەزهەبی  لە ناوخۆیی كوردستاندا  دروستكرد كە هە مویان جە ختكردن بولە پاراستنی سە رداریتی حوكمرانی سوننە ی ولات ئەمەش بە هۆكاری هاومەزهەبی و كەمی هۆشیاری سیاسیمان ئەمەش هێندەی تر
ئەو تێروانینەی تۆخ كردووە كە ئێمەی كورد میللەتێكی بێباك و خۆشباوەرو نێەتپاكین و خیرا خراپەی دۆژمن لە یاد دەكەین ئەوەمان بیر جوو
بە درێژایی چەندین سەدە لە ژێر سیاسەتی پڕ سەرئێشەی سوننەی ناوچەكە روبەرووی سیاسەتی چەوساندنەوە و قڕكردن كراوینەتەوە بۆیە جێی خۆیەتی ئەوە بیر خەڵكی كوردستان بهێنرێتەوەكە دەرئەنجامەكانی شەڕی ناوخۆی یەمەن هەرچی بێت هیچ پەیوەندێكی راستەوخۆ و نەرێنی نیە بۆ سەر كێشەی نەتەوەیمان وە سەركەوتنی سوننە ووڵات مانایی باشتر بوونی مامەڵەی عەرەبی ناوچە نیە لە ئاست ماف و داخوازییە نەتەوەیەكانی كورد هەروەك  ئازاد قەزاز  لە كتێبی ( سایكۆپۆلەتیك ) ئاماژەی پێكردووە ئێمە میللەتێكی زۆر گەمژەین بە هۆكاری هاوسۆزی مەزهەبیمان كێشەی رەوای گەلمان لە ناو داواكارییە مەزهەبیەكانی سوننەی عەرەبیدا ونكردوە واتە كێشەی خۆمان تێكەڵ بە كێشەی میللەتانی تری ناوچەكە كردووە لە كۆتایدا دەبێت ئاماژە بەوەبكرێت پێویستە بە ئاگاییەكی سیاسی و نەتەوەیی رونترەوە مامەڵە لە گەڵ دۆخی یەمەندا بكرێت و بە ئاگا بێن لەوەی كورد میللەتێكی بێ‌ پشت و پەنایەو خاوەن خەمێكی نەتەوەی رەوایە هاوسۆزیمان هەرچۆن بێت مانایی بە دەستهێنانی خەمخۆری و هاوسۆزی گەلانی تری ناوچە نیە بۆ سەرمافەكانمان
لە كۆتایدا دەڵین نەتەوەی عەرەب بە جیاوازی تێڕاونینی سیاسیان و مەزهەبیان لە هیچ كات و سەردەمێك دا ئامادەی هیچ جۆرە هاوسۆزی و خەمخۆری سازشێك نەبوەو نیە بۆ كێشەی كورد وبۆیە دەبیت لەپال پاراستنی هەستی مرۆیمان بۆخەمی كەلانی تری ستە ملیكراو نابیت خۆمان تیكە ل بە كیشە ی كە لانی تری ناوجە كە بكەین و لە پیناو دەستە بەركردنی مافە كانمان تە واوی ریكە و شیوازە رەواكان بكرینە بەر.

ب?اوکردن?و?