ماڵپەڕى زەڕایەن نیوز

ماڵپەڕى زەڕايەن نيوز تايبەتە بەهەوا‌ڵ و ڕووداوە‌کاني سنوري زەڕايەن و شاره‌زوور

وتار: كاتی جێبەجێكردنی پڕۆژەكەی جۆ بایدنە

كاتی جێبەجێكردنی پڕۆژەكەی جۆ بایدنە

عێراق وەكو وڵاتێك هەر لەسەرەتاوە بەشێوەیەكی ناسروشتی‌و بەخواستی دەوڵەتە زلهێزەكان لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان دروستكرا.

لەوكاتەوە تائێستا بەردەوام عێراق لەناو شەڕوپێكدادانی چەكداریدا بووە ئەوەش بەهۆی ئەوەی، كە عێراق لەڕووی پێكهاتەی نەتەوەیی‌و ئاینی جیاوازە نەتونراوە مافی هەموو پێكهاتەكان بدرێت بەتایبەتی كورد وەكو نەتەوەی دووەم لەعێراقدا بەردەوام چەوسێنراوەتەوەو لەمافەكانی خۆی بێبەشكراوە.

لەدروستبوونی عێراقەوە تاساڵی 2003 پێكهاتەی سونە حكومڕان بوون  مامەڵەیەكی زۆر خراپیان لەگەڵ پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكانی تر كردووە.

لەدوای ساڵی 2003 قۆناغێكی نوێی لەعێراق دەستپێكردوو گۆڕانكاریی گەورە لەنەخشەی سیاسی و بەڕێوەبردن دروستبوو، پێكهاتەی شیعە دوای چاوەڕوانیەكی زۆر لەعێراق بوونە حكومڕان، ئەوانیش لەسەرەتاوە بەچاوی تۆڵەكردنەوە دەستیان پێكرد چەندین تاوانیان بەرامبەر هاوڵاتیە سونەكان ئەنجامدا عێراق بۆماوەی چەند ساڵێكە چووە شەڕێكی ناوخۆی مەزهەبی بەهەزاران هاوڵاتی كوژران.

جۆ بایدن جێگری سەرۆكی ئەمریكا لەساڵانی ڕابردوودا پڕۆژەیەكی بۆ دابەشكردنی عێراق لەچوارچێوەی سێ هەرێمی سەربەخۆ پێشكەشكرد، ئەم پرۆژەیەی بایدن لەلایەن بەشێك لە پێكهاتەكانەوە پێشوازی لێكرا و لەلایەن بەشێكی تر بەتوندی ڕەتكراویەوە، هۆكاری سەرەكی پێشكەشكردنی ئەو پڕۆژەیە ناسەقامیگری عێراق بوو

دوای چەند ساڵێك لەبێدەنگبوون لەئاستی ئەو پڕۆژەیە، ئێستا كاتێكی گونجاوە بۆ جێبەجێكردنی، ئەویش بەهۆی هاتنی داعش و زیادبوونی ململانییە مەزهەبییەكان بەتایبەتی لەدوای كۆنترۆڵكردنەوەی شاری تكریت ناوەندی پارێزگای سەلاحەدین و كارەكانی چەكدارانی حەشدی شەعبی لە دزی و تاڵانكاری و سوتانی ماڵی هاوڵاتیان.

ئەوەی ئێستا لەعێراق ڕوودەدات ئەگەر ڕێگری لێ نەكرێت، ئەوا ئایندەی ئەم وڵاتە بەرەو ئایندەیەكی نادیار دەبات

بۆیە دەڵێن ئێستا كاتێكی گونجاو و لەبارە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكەی جۆ بایدن بۆ دابەشكردنی عێراق بۆ سێ هەرێمی جیاواز ئەویش هەرێمی كوردی و هەرێمی سونی و هەرێمی شیعی.

ب?اوکردن?و?