زانیاری لەسەر دامەزراندنی گرێبەست لە شارەوانی زەڕایەن
بڕیارە لەڕۆژی سێشەممە 23-6-2015 لەسنوری شارەوانی زەڕایەن و نەسر فۆڕمی دامەزراندن بەگرێبەست دابەشبکرێت، بەپێی زانیارییەکان پشکی شارەوانی زەڕایەن سێ پلەیە ئەوانیش ئەندازیارێکی شارستانی و خاوەن بڕوانامەیەکی دبلۆمی کشتوکاڵ و دەرچوویەکی بنەڕەتی.
شارەوانی نەسر کە تازەدەکرێتەوە 12 پلەی بۆ دانراوە.

