چەند جۆرێک خواردن و خواردنەوەی بەسوود بۆ ڕۆژووەوانان لە مانگی ڕەمەزاندا
١- شیر و ئاو و خورما
بەگشتی موسوڵمانان ڕۆژووەکانیان بە ئەم سێ خواردن و خواردنەوەیە دەشکێنن، ئەوەش وەکو سوننەتێکی پێغەمبەر محمد ''د.خ'' کە بەو جۆرە خواردن و خواردنەوانە ڕۆژووی شکاندووە. خواردنەوەی ئاو و شلەمەنییەکان سوودێکی زۆر باشی دەبێت بۆ ڕۆژووەوانان، بەڵام نابێت لە ئاستی پێویست زیاتر بخۆنەوە و ببێتە هۆی زیانگەیاندن بەخۆیان.
٢- قەیسی وشک
قەیسی وشک دوای خستنە ناو ئاو بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دواتریش نەرم دەبێت و خواردنێکی باش دەبێت بۆ ڕۆژووەوانان.
٣- مەحشی
بیبەر و باینجان و تەماتە و کولەکە و گەڵامێو لەگەڵ برنج تێکەڵ بکرێن، کە ئەوەش لە جیهانی عەرەبیدا بە مەحشی ناسراوە و زیاتر لە میسر و سوریا هەیە.
٤- ماسیی برژاو
خواردنێکی بەناوبانگی عێراقییە و بۆ ڕۆژووەوانان بەسوودە.
٥- لوقمەقازی
لە کەرە و شەکر و شیر و ئارد دروستدەکرێت، بۆ ڕۆژووەوانان سوودبەخشە.
٦- شۆربا
شۆربا لە ژەمەکانی ڕەمەزاندا پێکهاتەیەکی گرنگە، وەکو شۆربای مریشک و نیسک و سەوزە و تەماتە کە بەزۆری پێشکەش دەکرێن و سوودێکی باشیان هەیە بۆ ڕۆژووەوانان.
٧- زەڵاتە
زەڵاتە بە هەموو جۆرەکانیەوە و فاسۆلیا دوو خواردنی باشن بۆ ڕۆژووەوانان چونکە بۆ ماوەیەکی زۆر ڕۆژووەوان بە تێری دەهێڵێتەوە و لە برسێتی دەیپارێزێت.
٨- تێکەڵەیەک لە خواردنى جۆراوجۆر
تێکەڵەیەک لە هێلکە و سپێناغ و قەیماغ و پێچانەوەی بە نان، خواردنێکی باش دەبێت بۆ ڕۆژووەوانان و ووزەی باشیان پێدەبەخشێت.
٩- میوە و زەیتون
زەیتونی ڕەش و سەوز و میوەکان بەگشتی سودێکی باشیان هەیە بەتایبەتی ئەو میوانەی کە زۆر ئاودارن وەکو کاڵەک و پرتەقاڵ
و شوتی و شلک و هتد.
