هەندێك لەو هەڵە باوانەی كە تووشی ڕۆژوەوان دەبێت
1- زۆربەمان گرنگییەكی زۆر بە ئادابەكانی ڕۆژوو گرتن دەدەین و شتە حەڵاڵ حەرامەكانمان بۆ گرنكە خۆمانیان لئ دەپاریزین بەلام كۆمەلی شتی تر لەبیر دەكەین وەك (غەیبەت كردن وباس كردنی كەسانی تر وە غەش كردن لە مامەلەو ئیشو كاری ڕۆژانەماندا).
2- بیئاگابوون لە دوعاكردنی بیش بەربانگ و بیش ڕۆژوو شكاندن ...زۆربەی كات بە كاتی بانگدان خۆمان سەرقال دەكەین وچاوەروانی بانگدەر دەكەین تا بانگ بدات.
3- زیادە ڕۆی كردن لە ئامادەكاری بۆ سفرەی بەربانگ بەشیوەیەك هەندی كات ئیسرافی زۆری تیدا دەكریت.
4-هەندیك كەس ڕۆژووەكانیان ناشكینن تا تەواو بوونی بانگدەر لە بانگدان كە ئەمەش هەلەیەو دەبیت لە كاتی بیستنی بانگ ودڵنیابوون لە كاتەكەی راستەوخۆ ڕۆژووەكەی بشكینیت.
5- كات بەفیڕۆدان لە سەیركردنی فیلم و زنجیرە دراماكان وخویندنەوەی گۆڤارە بئ سودەكان و گوی گرتن لە گۆرانی و كۆبوونەوەی گەنجەكان لە كۆڵانەكان بۆ كات بەفیرۆدان ..خوای كەورە برسیاری هەموو دەقەكانمان لی دەكات كە كاتمان لەچیدا بەسەربردووە...باشترە ئاگادار بین.
6- هەندیك كەس ڕۆژووەكانیان بە جگەرە كیشان دەشكینن ئەمەش زۆر خراپە ..سونەتە بە خورما یان بە ئاو رۆژووەكە بشكینریت.
7-زۆرچوونە دەرەوە بۆ بازارەكان لە شەوانی ڕەمەزاندا بەتایبەت خانمان كە ئەمەش هەلەیە بەتایبەت ئەگەر بۆ شتیكی زۆر بیویست نەبیت.
8- نەخویندنەوەی قورئان لە ڕەمەزاندا كە ئەمەش گوناحیكی گەورەیە جۆریكە لە غافڵبوون یان هەندی جار بە پەلە خویندنەوەی قورئان كە ئەمەش كاریكی باش نیەو خیری تەواوت بۆ نانوسریت.
9- هەندیك لە باوك و دایكەكان ریگە لە مندالەكانیان دەگرن لە ڕۆژوو گرتن ئەمەش كاریكی هەلەیە ، باشترە هەر بە مندالی فیری ڕۆژوو عیبادەتەكان بكڕین.
10- هەندیك نەخۆش زۆر لە خۆیان دەكەن بۆ ئەوەی بەڕۆژوو بن كە ڕەنگە زیانی زۆری هەبی بۆیان ، ئەمەش هەڵەیە خوای كەورە هیچ شتیكی قورسی لەسەر بەندەكانی واجب نەكردووە تەنها بە پیی توانای بەندەكان .
11- هەندیك كەس بەڕۆژوو دەبن بەڵام نویژە فەرزەكانیان ئەنجام نادەن بەمەش ڕۆژووەكانیان بەتاڵدەبیتەوە .
12- هەندی جار بەهۆی هەندی بەرنامەو زنجیرە دراماكان نویژی تەراویح لەدەست دەدەن زنجیرە دراماكانیان پی لە پیشترە لە ئەنجام دانی نویژەكانیان .