لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه:
1. پیشتێنی سه‌لامه‌تی رێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان كه‌مده‌كاته‌وه به‌ڕێژه‌ی 50 % .
2. رێژه‌ی برینداری كه‌مده‌كاته‌وه به‌ڕێژه‌ی 68 % .
3. به‌كارهێنانی پشتێنی سه‌لامه‌تی زیان و به‌ركه‌وتنی مه‌ترسیدار كه‌م ده‌كاته‌وه به‌ڕێژه‌ی (50%) وه گیان له‌ده‌ستدان كه‌م ده‌كات به‌ڕێژه‌ی (60-70%).
4. نزیكه‌ی (80%) هه‌موو زیانه جه‌سته‌ییه‌كان له ڕووادوه‌كانی ئوتومبێل له‌ناوچه‌ی (سه‌ر) ده‌بێت و ده‌بێته مایه‌ی شڵه‌قاندن و خوێن به‌ربوونی مێشك و پاشان بورانه‌وه‌و مردن.
5. ئه‌و مناڵانه‌ی كه پشتێنی سه‌لامه‌تیان به‌كارهێناوه زیاتر پارێزراوتر بوون له برینداری و مردن .
6. رێژه‌ی مردنی مناڵ به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ 12 ئه‌وه‌نده له‌كاتی ڕووداودا ئه‌گه‌ر پشتێنی سه‌لامه‌تی به‌كارنه‌هێنابێت یان له كوشنی تایبه‌تی دانه‌نیشتبێت.
7. له‌هه‌موو (100) منداڵێك كه به‌ڕووداوی هاتوچۆ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، ده‌كرێت به‌به‌كارهێنانی پشتێنی سه‌لامه‌تی (80%) یان بپارێزرێن و گیان له‌ده‌ستنه‌ده‌ن.
8. سه‌رنشینی ناو ئوتومبێل (25) جار زیاتر ئه‌گه‌ری گیانله‌ده‌ستدان و تێك شكاندنی جه‌سته‌یی هه‌یه له‌حاڵه‌تی به‌كارنه‌هێنانیان بۆ پشتێنی سه‌لامه‌تی و هه‌ڵدرانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئوتومبێل له‌كاتی ڕووداوی هاتوچۆ.
9. پشتێنی سه‌لامه‌تی بۆ سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی ناو ئوتومبێل وه‌ك یه‌ك به‌سوده.
یه‌كه‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزی به‌ریه‌ككه‌وتن/
له‌كاتی ڕوودانی به‌ریككه‌وتنی دوو ئوتومبێل، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو ئوتومبێله‌كه‌دان هه‌مان خێرای ئوتومبێله‌كه وه‌رده‌گرن. هێزی پیاكێشان له‌خێرایی (50كم) له‌كاتی نه‌به‌ستنی پشتێنی سه‌لامه‌تی وه‌ك ئه‌وه وایه له قاتی سێ یه‌می بینایه‌ك بكه‌ویته خواره‌وه.
دووه‌م: ڕێگری كردن له به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو ئوتومبێلدان:
رێژه‌ی زۆری برینداره سه‌خته‌كان ئه‌نجامی به‌ریه‌ككه‌وتنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌ناو ئوتومبێلدایه به‌یه‌كتری... ئه‌م پیاكێشانه هیچی كه‌متر نیه له به‌ریه‌ككه‌وتن به پارچه‌كانی ناو ئوتومبێل.. لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هێزی پیاكێشان له‌كاتی ڕووداوی هاتوچۆ واده‌كات كه كێشی كه‌سه‌كه بۆ (10) ئه‌وه‌نده زیاد بكات .
سێ یه‌م: ڕێگری كردن به پیاكێشانی سه‌رنشین به سه‌قفی ئوتومبێل:
له‌كاتی ڕووداوی هاتوچۆ و نه‌به‌ستنی پشتێنی سه‌لامه‌تی كه ئه‌مه- یه‌كه‌م جۆری پیاكێشانی پێده‌وترێت- به‌ر سه‌قفی ئوتومبێل ده‌كه‌ون، یان ( جام، سوكان، ده‌رگاكان)، كه ئه‌مه دووه‌م جۆر پیاكێشانه.
چواره‌م: ڕێگری ده‌كات له ده‌رپه‌ڕین بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئوتومبێل:
به‌كارهێنانی پشتێنی سه‌لامه‌تی سه‌رنشین له كوشنی پێشه‌وه‌و دواوه جێگیر ده‌كات و ڕێگری ده‌كات له ده‌رپه‌ڕین و پاشان به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵا زه‌ویدا یان شێلان له‌لایه‌ن ئوتومبێله‌كانی تره‌وه دوای ده‌رپه‌ڕین.
ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی تووشی شۆفێر و سه‌رنشین ده‌بن له‌كاتی نه‌به‌ستنی پشتێنی سه‌لامه‌تی:
1. برینداربوونی سه‌ر و ئێسكه‌كان.
2. برینداربوونی ده‌موچاو.
3. برینداربوونی سنگ.
4. برینداربوونی مل و بڕبڕه‌ی پشت.
5. ده‌رپه‌ڕین بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئوتومبێل.