چۆن خۆت بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادە دەکەیت؟ چەند ڕێنماییەک بۆ قوتابیان و خوێندکاران
ئامادەکردنی: دەروونناس – سامان سیوەیلی
فێرخوازی ئازیز : بوونی دڵه‌ڕاوكێ له سنوری ئاسایی خۆیدا سه‌باره‌ت
به‌خۆ ئاماده‌كردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان فاكته‌رێكی باشه و ئه‌مجۆره له
دڵه‌ڕاوكێ به دڵه‌ڕاوكێی ئه‌رێنی ده‌ناسرێت، چونكه به‌م هۆیه‌وه تۆی
ئازیز په‌رۆش ده‌بیت بۆ كۆششكردن و به‌ده‌ستهێنانی نمره و ئاستی باش تاكو
سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنیت، به‌لاَم هه‌ر كاتێك دڵه‌ڕاوكێ سنوری ئاسایی
خۆی تێپه‌ڕێنێت، ئه‌وا ده‌بێته هۆی كه‌ڵك وه‌رنه‌گرتن له تواناكانی خۆت و
سوودوه‌رنه‌گرتن له‌و زانیاریانه‌ی له‌كاتی كۆششكردندا به‌ده‌ستت هێناون
له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا. كه‌واته پێویسته بزانیت بۆ دووچاری ئه‌و
دڵه‌ڕاوكێ نائاساییه بوویت كه ئه‌و شپرزه‌ییه‌ت بۆ دروست ده‌كه‌ن؟ چۆن
خۆت بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ئاماده ده‌كه‌یت تا به بڕوا به‌خۆبوونه‌وه ڕوو
بكه‌یته هۆڵی تاقیكردنه‌وه و ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنیت.
1- ئه‌گه‌ر كۆششكردنی ڕۆژانه‌ت نه‌بێت و ئه‌ركه‌كانت بۆ چه‌ند ڕۆژێك پێش تاقیكردنه‌وه‌كان هه‌ڵبگریت، ئه‌وا دووچاری دڵه‌ڕاوكێی نه‌رێنی ده‌بیت، چونكه كاتێك ده‌ته‌وێ خۆت بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان ئاماده بكه‌یت، ده‌بینیت كاتێكی زۆر كه‌مت له‌به‌رده‌ستدایه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ركێكی زۆردا، بۆیه دووچاری شپرزه‌یی ده‌بیت و ترس داتده‌گرێت و مێشكت جه‌نجاڵ و ئاڵۆز و ده‌روونت نائارام ده‌بێت.

2- ئه‌گه‌ر كاتی به‌جێهێنانی ئه‌رك و كۆششكردنه‌كانت بخه‌یته كاتی
نووستن، وه‌ك ئه‌وه‌ی (شه‌وانه هه‌تا دره‌نگ ئێشك بگریت و نه‌خه‌ویت) یان
(سه‌ره‌تای شه‌و بخه‌ویت و له‌كاتژمێر 2 یان 3 به‌ره‌به‌یان خۆت بێ‌دار
بكه‌یته‌وه به‌مه‌به‌ستی كۆششكردن) له‌هه‌ردوو باره‌كه‌دا مێشكت
ناحه‌وێته‌وه‌و له خه‌وی ته‌واو بێبه‌ش ده‌بیت. ئه‌مه‌ش واده‌كات مێشكت
ماندوو ده‌بێت و وه‌ك پێویست نه‌توانیت كۆشش بكه‌یت، به‌وه‌ش دڵه‌ڕاوكێكه‌ت
زیاد ده‌كات و بڕوات به‌خۆت كه‌متر ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌مباره‌دا
مێشك ناتوانێت له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا وه‌ك پێویست فه‌رمانه‌كانی خۆی
به‌جێبهێنێت وه‌ك (بیركه‌وتنه‌وه، ته‌ركیز).
3- ئه‌گه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی خراپ به‌خۆت بده‌یت، به‌خۆت بڵێیت: (ده‌رناچم، ناتوانم سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنم، ئه‌مساڵ ده‌مێنمه‌وه، من ئاستم خراپه و … هتد)، ئه‌وا ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی بڕوابوون به خۆت و تواناكانت، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌سه‌رچاوه‌كانی دڵه‌ڕاوكێ.
فێرخوازی خۆشه‌ویست: بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشترین شێوه كه‌ڵك له‌تواناكانت وه‌ربگریت و به‌باشی بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان خۆت ئاماده بكه‌یت، په‌یڕوه‌ی ئه‌م خالاَنه بكه:
1- باشتر وایه له‌كاتی كۆششكردندا ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆن نه‌كه‌یت و له‌به‌رده‌م كۆمپیوته‌ردا دانه‌نیشیت و مۆبایله‌كه‌ت كوژاوه‌و هێتفۆن له‌گوێ نه‌كه‌یت.
2- هه‌وای ئه‌و ژووره‌ی كۆششی تێدا ده‌كه‌یت باشتر وایه مامناوه‌ند بێت و پله‌ی گه‌رمای به‌رز یان نزم ته‌ركیزت كه‌م ده‌كاته‌وه.
3- به‌برسێتی كۆشش مه‌كه و دوای تێربوونی زۆریش ڕاسته‌وخۆ ده‌ست مه‌كه به كۆششكردن، چونكه لانیكه‌م گه‌ده یه‌ك كاژێر كاتی ده‌وێت هه‌تا پرۆسه‌ی هه‌رس ئه‌نجام ده‌دات، هه‌روه‌ها به برسێتی مه‌چۆ بۆ هۆڵی تاقیكردنه‌وه.
4- كاته‌كانت ڕێك بخه: كاته‌كانت دابه‌ش بكه و به‌به‌رده‌وامی كۆشش مه‌كه، له هه‌موو یه‌ك كاژێر كۆششكردندا (10) خوله‌ك پشوو بده و له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌وای پاكی ده‌ره‌وه‌ی ژووره‌كه‌ت هه‌ڵمژه، ئه‌گه‌ر بڕیاره له‌شه‌و و ڕۆژێكدا (8) كاژێر كۆشش بكه‌یت، ئه‌وا كاته‌كانی كۆششكردنت دابه‌ش بكه به‌سه‌ر سێ به‌شدا (2) كاژێر پێش نیوه‌ڕۆ، (3) كاژێر پاشنیوه‌ڕۆ، (3) كاژێر شه‌وان، ئه‌گه‌ر بڕیاره (8) كاژێر بخه‌ویت، ئه‌وا (8) كاژێر له‌كاتت بۆ ده‌مێنێته‌وه له شه‌و و ڕۆژێكدا هه‌وڵبده به چالاكی جۆراجۆر كه‌ڵكی لێوه‌ربگره وه‌ك (وه‌رزشكردن، به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان، گوێگرتن له موزیك، به‌جێهێنانی ئاره‌زووه‌كانت).
5- گرنگی به نووستن بده: مێشكی حه‌واوه، گه‌ره‌نتی جێگیربوونی زانیاریه‌كان ده‌دات و له‌كاتی پێویستیشدا ده‌توانێت فه‌رمانه‌كانی خۆی به‌باشی به‌جێبهێنێت، كاتی نووستنت ڕێك بخه، هه‌موو شه‌وێك له‌كاتێكی دیاریكراودا بخه‌وه، بۆ ئه‌م وه‌رزه نابێت له دوای (12)ی شه‌وه‌وه بمێنیته‌وه، شه‌وی تاقیكردنه‌وه‌كانیش ده‌بێت له هه‌موو كاتێكی تر باشتر بخه‌ویت نه‌ك ئه‌و شه‌وه ئێشك بگریت بۆ كۆششكردن.
6- دانیشتنت بۆ كۆششكردن ده‌بێت شێوازێك بێت جه‌سته‌ت حه‌واوه بێت، هه‌ندێ جۆری دانیشتن یان ڕاكشان هه‌یه ماسولكه‌كانی ملت ئازار ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه ببێته هۆی سه‌رئێشه، دووری نێوان چاوه‌كانت و كتێبه‌كه‌ت ده‌بێت (30) سم بێت.
7- زاڵبه به‌سه‌ر بیركردنه‌وه و ده‌سته‌واژه خراپ به‌خۆدان، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه ده‌سته‌واژه به‌خۆت بده، به‌خۆت بڵێ: (ده‌توانم سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنم، به‌ئامانجه‌كانی خۆم ده‌گه‌م، كه‌سه سه‌ركه‌وتووه‌كان له من زیاتر نین، … هتد).
8- یه‌كێك له‌بۆچوونه هه‌ڵه‌كان ئه‌وه‌یه كه فێرخواز وا ده‌زانێت ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ستی هێناون له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا بیری ناكه‌وێته‌وه، ئه‌م بۆچوونه هه‌ڵه‌یه، چونكه هه‌موو مرۆڤێك توانای بیركه‌وتنه‌وه و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی هه‌یه كه له‌مێشكیدا پارێزراون، ئه‌گه‌ر له‌بارێكی ده‌روونی ئارام‌دا بێت و مێشكی تێر خه‌و بووبێت و گه‌ده‌یشی خاڵی نه‌بێت.
9- كاتێك له‌ماڵه‌وه به‌ره‌و هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان به‌ڕێده‌كه‌ویت (كتێب و په‌ڕاو و مه‌لزه‌مه)ی ئه‌و وانه‌یه له‌گه‌ڵ خۆتدا مه‌به بۆ خوێندنگه، چونكه چاوخشاندنه‌وه‌ی پێش تاقیكردنه‌وه‌كان و پرسیاركردن له‌هاوڕێكانت ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كان جه‌نجاڵی و شپرزه‌یت بۆ دروست ده‌كه‌ن.
10- كاتێك له‌هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌دا پرسیاره‌كان دابه‌ش ده‌كرێت، خۆت جه‌نجاڵ مه‌كه، به‌هێمنی پرسیاره‌كان بخوێنه‌ره‌وه، پاشان ده‌ستبكه به وه‌لاَمدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی لات ئاسانن، ئینجا بچۆره سه‌ر ئه‌و پرسیارانه‌ی بیركردنه‌وه یان كاتی زیاتری ده‌وێت، دوو وه‌لاَمی دژیه‌ك بۆ یه‌ك پرسیار مه‌نووسه، ڕه‌چاوی كات بكه، كاتێك فێرخوازێك زوو ده‌چێته ده‌ره‌وه وا مه‌زانه ئه‌و زیره‌كتره، بۆیه تۆ ته‌ركیز بخه‌ره سه‌ر خۆت و وه‌لاَمه‌كانت و گوێ به‌ده‌وروبه‌ر مه‌ده، هه‌ركاتێك نائارام بوویت، به‌لوت هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ هه‌ڵمژه و ماوه‌ی (10) چركه هه‌ناسه‌كه‌ت ڕابگره و پاشان به ده‌م هه‌ناسه‌كه‌ت بده‌ره‌وه، به‌م پرۆسه‌یه ئارام ده‌بیته‌وه.