زه‌كات و سه‌رفیتره دیاری كرا
لیژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان، بڕی زه‌كات و سه‌رفیتره و فیدیه‌ی بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دیاری كرد.
به پێی راگه‌یه‌ندراوێكی لیژنه‌ی باڵای فتوا هه‌رێمی كوردستان، تێیدا هاتووه: "رۆژی سێشه‌ممه 23ی حوزه‌یرانی 2015، لیژنه‌ی باڵای فه‌توا له هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا، دوای لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون و به سوود وه‌رگرتن له راو بۆچوونی زانایانی فیقهی ئیسلامی لیژنه‌كه بڕی پاره‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره و فیدیه‌ی دیاری كرد".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه "بۆ هه‌ر كه‌سێك بڕی زه‌كاتی سه‌ر فیتره به سێ هه‌زار دیناری عیراقی مه‌زنده ده‌كرێت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی بڕی فیدیه‌ی به‌رۆژوو نه‌بوونیش بۆ هه‌ر رۆژێك به سێ هه‌زار دیناری عیراقی مه‌زنده ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كه "بڕی ئه‌ندازه‌ی زه‌كاتی پاره به چوار ملیۆن و 500 هه‌زار دینار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، واته ئه‌گه‌ر هاوڵاتیه‌ك ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی هه‌بێت و ساڵی به‌سه‌ردا چووبێت، ئه‌وا پێویسته له هه‌ر ملیۆنێك بڕی 25 هه‌زار دیناری زه‌كات لێ بدات".
